سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا لەسەر ئەمریكا تۆماربكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 کانوونی دووەم 2020

داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا لەسەر ئەمریكا تۆماربكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
ئێستا پەرلەمانی عێراق لە كۆبونەوەدایە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەبڕیارێك كە لایەنە شیعەكان ئامادەیان كردووە‌و تێیدا داوا لە حكومەتی عێراق دەكەن بڕیار بدات لەسەر كۆتایهێنان بە ئەركی سەربازی هێزە بیانییەكان لە عێراق، لەمەش زیاتر پرۆژەكە حكومەت ناچار دەكات لەرێگەی وەزیری دەرەوە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سكاڵا لەدژی ئەمریكا تۆمار بكات.
ئەمە هەمووی كاردانەوەی لایەنە شیعەكانە بەرامبەر بە كوشتنی قاسم سلێمانی‌و ئەبومەهدی موهەندیس لە هێرشێكدا لە فڕۆكەخانەی بەغداد.

دەقی پرۆژە بڕیارەكە بە زمانی كوردی:
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی بیست‌و هەشتەمینیدا لە رۆژی 5/1/2020ی وەرزی یاسادانانی یەكەمی ساڵی یاسادانانی دووەم/ خولی چوارەمی پەرلەمان، بەپشتبەستن بە حوكمەكانی ماددەی (59/ دووەم)‌و (1)‌و (109)ی دەستور هەروەها بە پشتبەستن بە ئەركی نیشتمانی‌و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران وەكو نوێنەری گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، لە سوربوونەوە لەسەر سەلامەتی عێراق‌و سەروەریی بەسەر خاك‌و گەلەكەیدا، بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتانەی كە بەپێی دەستور پێی دراوە، ئەم بڕیارەی دەركرد:
1-    پابەندكردنی حكومەتی عێراق بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو داوایەی كە بۆ وەرگرتنی یارمەتی پێشكەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كردووە بۆ شەڕی رێكخراوی داعش لە رۆژی / /2016، بۆ كۆتایهێنان بە ئۆپراسیۆنە سەربازی‌و جەنگییەكان لە عێراق، سەركەوتن بەدیهاتووە‌و پێویستە لەسەر حكومەتی عێراق كاربكات بۆ كۆتایهێنان بە بوونی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكەكەی‌و رێگریكردن لە بەكارهێنانی ئاسمانی عێراقی بۆ هیچ هۆكارێك لەماوەی ().
2-    پێویستە لەسەر حكومەتی عێراق كە خۆی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكاندا دەبینێتەوە، ژمارەی هونەرییەكان‌و راهێنەرانی بیانی رابگەیەنێت كە پێویستیان پێیەتی لەگەڵ شوێنی جێگیربوون‌و ئەرك‌و ماوەی گرێبەستەكانیان.
3-    پێویستە بەسەر حكومەتی عێراق كە خۆی لە وەزیری دەرەوەدا دەبینێتەوە بچێت بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان‌و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی‌و سكاڵایەك لەدژی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێشكەش بكات بەهۆی پێشێلكردنی مەترسیداری سەروەری‌و ئاسایشی عێراق.
4-    ئەم بڕیارە لە رۆژی پەسەندكردنییەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 6 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 21 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت