سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس كوژران

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 کانوونی دووەم 2020

قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس كوژران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
 بە فەرمانی راستەوخۆ سەرۆكی ئەمریكا، قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە شاری بەغداد كوژران.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پنتاگۆن) كوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی بە فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بووە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز  وردەكاری كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی بڵاوكردەوە و راگەیاندوو، كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەو دوو بەرپرسە لە لایەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمەریكاوە كراونەتە ئامانج.
 بە گوێرەی راگەیەنراوەكەی (پێنتاگۆن ) قاسمی سولەیمانی پیلانی هەبووە هێرش بكاتە سەر دیپلۆماتكارانی ئەمەریكا و هێزە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە لە عێراق و ناوچەكەدا.
 رۆژنامەی نیویۆرك تایمز باسی لەوەشكردووە، بۆردومانی دوو ئۆتۆمبێل كراوە، كە هەریەك لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حەشدی شەعبییان تێدا بووە، كاتێك ویستوویانە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بێنە دەرەوە.
بەڵام بەپێی ئاژانسی هەواڵدەری ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە، قاسم سولەیمانی لە بەیرووتەوە روویكردووەتە بەغدا نەك لە سووریاوە. 

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا هەواڵەکانی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران پشتڕاستدەکاتەوە.
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران هاتووە کە سەردار قاسم سولەیمانی دوای "تەمەنێک جیهادکردن"، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشی هەلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا بۆ ئۆتۆمبێڵێک لە بەغدا لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس کوژراوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 6 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 21 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت