سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

گاردیان: ئێران وا مامەڵە دەکات كە هيچ شتێکی نەبێت لەدەستی بدات

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 کانوونی دووەم 2020

گاردیان: ئێران وا مامەڵە دەکات كە هيچ شتێکی نەبێت لەدەستی بدات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


(درەو):
رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا لەبارەی پەلاماردانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد نوسیویەتی:
?هێرش بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، شکستهێنانی ستراتیژیەتی ئەمریکا نیشان دەدات.
?رووداوەکانی دوێنی بەغداد یەکلاکەرەوە نەبوو بەڕادەی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە هێلیکۆپتەر لە سایگۆن لەساڵی ۱۹۷٥ یاخود دەستگرتن بەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران چوار ساڵ دوای روداوەکەی سایگۆن.
? لە کۆتایدا هێزە عێراقییەکان گەیشتن بۆ پاراستنی بارەگای باڵیۆزخانە، دەرکەوت باڵیۆز لە پشوودایەو روبەڕووی سوکایەتی نەبوەتەوە تا ئەو رادەیەی پێویست بکات لەسەر بینای باڵیۆزخانەوە بە فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەر هەڵبێت.
?بەڵام هێرشەکە دوای خەرجکردنی نزیکەی دوو ترلیۆن دۆلار لە عێراقدا، لاوازی ئەمریکای نیشاندا.
? خۆپیشاندەران کە لەژێر فەرمانی کەتیبەکانی حزبوڵادا بوون، بەناو خاڵەکانی پشکنینی حکومەتدا تێپەڕین، ئەمە لاوازی هێزە ئەمنییەکانی دەرخست، کە پێشتر بۆ رێگریکردن لەو خۆپیشاندەرانەی کە دژی هەژمونی ئێران خۆپیشاندانیان دەکرد،  گازی فرمێسکڕێژیان بەکاردەهێنا، بەڵام ئەمجارە تەماشایان دەکرد کە بۆمبی مۆلۆتۆڤ ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکرێت.
?بەلای ئێرانەوە هێرشەکە ناکۆکی خستە نێوان ئەمریکاو حکومەتی عێراقەوە.
?لەگەڵ پاشەکشێی هەڕەشەی داعش، پێویست بوو ململانێی نێوان ئەمریکاو ئێران لەسەر هەژموون لە عێراق زیاتر ببێت، بەڵام هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ وێرانکردنی ئابوری ئێران، وای لە ئێران کرد وا مامەڵە بکات وەکو ئەوەی هێچ شتێکی نەبێت لەدەستی بدات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 6 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 21 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت