سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ترەمپ لەگەڵ عەبدولمەهدیدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 کانوونی یەکەم 2019

ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ترەمپ لەگەڵ عەبدولمەهدیدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەتەلەفۆن لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق قسەی کرد.
لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێ:
? پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ لەکاتژمێر ۷:۳۰ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆدا بووە بەکاتی عێراق.
?ترەمپ پرسیاری کردووە لەبارەی بارودۆحی عێراق و پەرەسەندنەکان لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد.
?عادل عەبدولمەهدی پێی وتووە ئەو پەرەسەندنانە دوای روداوەکانی ئەمدواییە هاتووەو پێشترو بەر لە دوو رۆژ، ئەو مەترسی لێکەوتەکانی بە بەڕێز وەزیری بەرگری ئەمریکا وتووە.
?عەبدولمەهدی وتویەتی، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکاو نێردەو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی تر.
?عەبدولمەهدی وتویەتی، حکومەتی عێراق بەردەوام هەوڵیداوە پەیوەندی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی، لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتە دۆستەکانی خۆرئاواش لەپێش هەمویانەوە ئەمریکا، بپارێزێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان هەردوولاوە (ئێران و ئەمریکا) بارودۆخەکە تێکچووە.
? عێراق دەیەوێت ببێت بە وڵاتی دانوستاندن و ئارامکردنەوە، بۆئەوەی مەترسی جەنگ لەخۆی و هەموان دوربخاتەوە.
? عەبدولمەهدی بە ترەمپی وتووە: ئێوە وتوتانە کە جەنگتان ناوێت، هەڵوێستی هاوشێوەشمان لە بەرپرسانی ئێران گوێ لێدەبێت، عێراق جەخت لەسەر بایەخی دانوستان یاخود لانی کەم گەیشتن بە رێککەوتن و ئارامکردنەوەیەکی واقعی دەکات.
? ترەمپ جەختی کردووە لەسەر ئەوەی متمانەی بە گرنگی رۆڵی عێراق و سەرکردایەتییەکەی هەیە لەو بوارەدا.
? ترەمپ و عەبدولمەهدی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هێڵی پەیوەندی راستەوخۆی نێوانیان بەکراوەیی بمێنێتەوە بۆ چاودێریکردنی بارودۆخەکە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 6 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 21 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت