سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عێراق: فەرمانی دەستگیركردن بۆ ٩ وەزیر و ١٠ پەرلەمانتار دەركرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 کانوونی یەکەم 2019

عێراق: فەرمانی دەستگیركردن بۆ ٩ وەزیر و ١٠ پەرلەمانتار دەركرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
دەستەی دەستپاكی 256 فەرمانی دەستگیركردن‌و لێپێچینەوە بۆ بەرپرسانی عێراق دەردەكات.
دەستەی دەستپاكی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە ئاشكرایدەكات، كۆی ئەو فەرمانانەی لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بۆ دەستگیركردن‌و لێپێچینەوە دەریكردوون 9 وەزیرو 12 پەرلەمانتارو  11 پارێزگار و چەندین بەرپرسی تری  گرتۆتەوە.
فەرمانەكان بەمشێوەیە:
•    2 وەزیر لە حكومەتی ئێستا.
•     5  وەزیر لە حكومەتی پێشوو.
•    2  وەزیر لە حكومەتی پێشووتر.
•     10 پەرلەمانتاری ئەم خولە.
•    بریكاری وەزیرێكی حكومەتی ئێستا.
•     3 بریكاری حكومەتی  پێشوو.
•    2 بریكاری حكومەتی  پێشووتر.
•    پارێزگارێكی ئێستا.
•     11 پارێزگاری پێشوو .
•    118 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئێستا.
•    26 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای پێشوو.
•    11 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای پێشووتر.
•    32 بەڕێوبەری گشتی بانك كە 19 یان ئێستا بەڕێوەبەری گشتین لە وەزارەتەكانی نەوت‌و كارەباو پەروەردەو تەندروستی‌و پیشەسازی‌و دیوانی وەقفی سوننی.
•    11 بەڕێوبەری گشتی پێشوو لە ئەنجومەنی وەزیران‌و ئەمیندارێتی بەغدادو وەزارەتەكانی خوێندنی باڵاو تەندروستی‌و شارەوانییەكان‌و گواستنەوەو پیشەسازی.
•    دوو بەڕێوەبەری گشتی پێشووتر لەوەزارەتەكانی تەندروستی‌و گواستنەوە.
دەستەی دەستپاكی عێراق لەبەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، كۆی ئەو فەرمانانەی بۆ بەرپرسە تۆمەتبارەكانی دەركردووە 256 فەرمانەو  221 فەرمانیان بانگهێشتكردنە بۆ لێپێچینەوە و 35 فەرمانیشیان دەستگیركردنە، كە 51 فەرمانیان جێبەجێكراوەو 68 تۆمەتباری تریش ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەو لایەنەكانی تری لێكۆڵینەوە كراون.  
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 8 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 23 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت