سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستیلەكاركێشایەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 تشرینی دووەم 2019

سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستیلەكاركێشایەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكی كوردتدا دوای وتاری هەینی ئەمڕۆ رایگەیاند، دەستلەكاردەكێشێتەوە‌و دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشكەشی پەرلەمان دەكات.
لە بەیاننامەكەیدا دەڵێ:
• گوێبیستی وتارەكەی ئەمڕۆی مەرجەعیەتی باڵای ئاینیی بووم.
• وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ بانگەوازەكەی مەرجەعیەت، نوسراوێكی فەرمی بۆ پەرلەمان بەرزەدەكەمەوە‌و تێیدا داوای دەستلەكاركێشانەوەم لە سەرۆكایەتی حكومەتی ئێستا دەكەم بۆ ئەوەی پەرلەمان پێداچوونەوە بە بژاردەكانیدا بكات.
• هەموان دەزانن من پێشتریش ئەم بژاردەیەم (بژاردەی پێداچوونەوەی پەرلەمان بە بژاردەكانیدا) بەشێوەیەكی ئاشكرا لە یاداشتە فەرمییەكاندا پێشنیاز كردووە.
• خودا عێراق‌و خەڵكەكەی بپارێزێت، مەرجەعیەتی باڵا بپارێزێت كە چراو چەترە بۆ هەموومان.

 

دەقی راگەیێندراوی عەبدولمەهدی 
 
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
 
ئه‌مڕۆ 29-11-2019 به‌ پەرۆشییەوە‌ گوێم له‌ گوتاری هه‌ینیی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی گرت، كه‌ تێیدا باسی له‌وه‌كرد " سه‌رباری ئه‌و دۆخه‌ گرژییه‌ی وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی رابردوودا كه‌ كه‌مته‌رخه‌می روونی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی مافه‌كان و رێگریكردن له‌ خوێنڕشتن، بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین كه‌ حكومه‌تی هه‌نووكه‌یی تێیدا هه‌ڵقوڵاوه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ چاو بگێڕێت به‌ بژارده‌كانی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و پارێزگاریكردنی له‌ خوێنی رۆڵه‌كانی ره‌فتار بكات و نه‌خزێته‌ نیو گێژاوه‌ی تووندوتیژی و پشێوی و كاره‌ساتبارییه‌وه‌". منیش به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئه‌م بانگهێشته‌ و بۆ ئاسانكاریكردن و خێراییكردن له‌ جێبه‌جێكردنی له‌ نزیكترین كاتدا، نووسراوی فه‌رمیی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له‌ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی ئێستا بۆ به‌ڕێز ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنەران چاو به‌ بژارده‌كانیدا بگێڕێت. له‌كاتێكدا هه‌موو كه‌س ده‌زانێت، من پێشتر ئه‌م بژارده‌یه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه‌ پێشنیاز كردبوو. له‌ یاداشتنامه‌ فه‌رمییه‌كانیشدا تۆمارکراوە‌. 
 
خوای گه‌وره‌ عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت و مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینیش بپارێزێت و وه‌ك رووناكییه‌ك و چه‌ترێك بۆ سه‌ر هه‌موومان بهێڵێته‌وه‌. خوا پشتیوانمان بێت.  
عادل عه‌بدولمه‌هدی 
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
29-11-2019

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 8 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 23 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت