سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

عەلی سیستانی: پشتیوانی خۆپیشاندەران دەكەین

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 تشرینی دووەم 2019

عەلی سیستانی: پشتیوانی خۆپیشاندەران دەكەین

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، داوای لە پەرلەمانی عێراق كرد وەك چۆن متمانەی بە حكومەتداوە ئاواش چاو بە بڕیارەكەیدا بخشێنێتەوە.
عەبدولمەهدی كەربەلایی، نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی پەیامی عەلی سیستانی خوێندەوە و ڕایگەیاند، "پەرلەمانی عێراق بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆ بۆ چاوپێداخشاندنەوە بەبژاردەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق". بەو پێیەش سیستانی تۆپەكە خستە گۆڕەپانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ سەندنەوەی متمانە لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی.
سیستانی ئاماژەی بەچەند خاڵێك كردووە لەوانە: 
? پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی عێراق دەكەین
? پەرلەمانی عێراق خۆی متمانەی بە حكومەتداوە دەبێت پێداچونەوە بە بڕیارەكانیدا بكات 
?نابێت عێراق بگەڕێتەوە سەردەمی دیكتاتۆری 
? لایەنە پەیوەندیدارەكان نەیانتوانیوە داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێبكەن
? پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەلە بكات لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان
? ئامادەكاری بكرێت بۆ هەڵبژاردنێكی پاكو بێگەرد كە ئەنجامەكەی جێگەی باوەڕی گەلانی عێراق بێت

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە