سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پرۆژە نوێیەكە: ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان بۆ 213 كەمدەكرێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تشرینی دووەم 2019

پرۆژە نوێیەكە: ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان بۆ 213 كەمدەكرێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رەشنوسی پرۆژەیاسایەكی نوێی هەڵبژاردنی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بەمەبەستی پەسەندكردنی‌و دواتر رەوانەكردنی بۆ پەرلەمان.
ئامادەكردنی پرۆژەیاساكە لەچوارچێوەی بەڵێنەكانی ئەمدواییەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقدایە بۆ چاككردنی یاسای هەڵبژاردنەكان لەژێر فشاری خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتییەكانی شەقام.
ناردنی رەشنوسەكە بۆ حكومەت لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە، بۆئەوەیە سەرۆكایەتییەكان لە دواجاردا بۆچوونی خۆیان لەسەر پرۆژەیاساكە یەكبخەن‌و پەرلەمان پەسەندی بكات.
گرنگترین بەندەكانی رەشنوسەكەی سەرۆكایەتی كۆمار ئەمانەن:
•    دروستكردنی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆیی هەڵبژاردن لە خەڵكانی تایبەتمەندی بوارەكە دوور لە پشك پشكێنەی حزبیی.
•    بچوكردنەوەی بازنەی هەڵبژاردن بۆ قەزا، بەپێی یاساكەی ئێستا هەر پارێزگایەك یەك بازنەی هەڵبژاردنە.
•    پشتبەستن بە سیستمی "براوەی باڵا"ی كاندیدەكان‌و هەڵوەشاندنەوەی یاساكارپێكراوەكان‌و نوێنەرایەتی رێژەیی.
•    كەمكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان بۆ (213) كەس‌و هەڵوەشاندنەوەی ژمارەكەی ئێستا كە (329) كەسە.
•    پێدانی دەرفەت بە گەنجان بۆ خۆكاندیدكردنیان بۆ هەڵبژاردنەكان، ئەوەش لەڕێگەی دابەزاندنی تەمەنی خۆكاندیدكردن بۆ 25 ساڵ.

• ژمارەی كورسیەكانی پارێزگاكان بەم بەم شێوەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە:.
- كەركوك لە 12 كورسیەوە كراوە بە 8 كورسی 
- هەولێر  لە 15 كورسیەوە كراوە بە 10 كورسی 
- سلێمانی لە 18 كورسیەوە كراوە بە 12 كورسی
- دهۆك لە 11 كورسیەوە كراوە بە 7 كورسی
ئەمە دەقی رەشنوسی پرۆژەكەیە بە زمانی عەرەبی

http://file:///C:/Users/SHKAR%20PC/Downloads/%D9%85%D8%B4%D8%B1%D9%88%D8%B9-%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA4.pdf

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

سەبارەت بە دەوڵەت و حوکمڕانیی هاوچەرخ

null
پێش 18 کاتژمێر

چاوپێكەوتنی (درەو) لەگەڵ سیامەند موعینی

null
پێش 19 کاتژمێر

كورد لە پەراوێزی رێگە نێودەوڵەتییەکان