سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

سیستانی: بەبێ چاكسازی خۆپیشاندان كۆتایی نایەت

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تشرینی دووەم 2019

سیستانی: بەبێ چاكسازی خۆپیشاندان كۆتایی نایەت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ لە نەجەف چاوی بە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان كەوت.
دوای دیدارەكەی لەگەڵ سیستانی، نوێنەرەكەی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند:
•    مەرجەعیەتی ئاینیی دوودڵە لەوەی هێزە سیاسییەكان جددی بن لە ئەنجامدانی چاكسازی.
•    مەرجەعیەت جەختی كرد لەسەر ئەوەی بەبێ چاكسازی ناكرێت خۆپیشاندەران بگەڕێنەوە.
•    مەرجەعیەت پشتیوانی پێشنیازەكەی ئێمەی كرد لەبارەی یاسایەكی یەكگرتووی هەڵبژاردن.
•    نەتەوە یەكگرتووەكان رێنمایی خۆی بە حكومەتی عێراقی داوە، ئێستا كاتی ئەوەیە شتێك پێشكەشی گەل بكات.
•    پێویستە هەموان رێز لە سەروەری عێراق بگرن، ئێمە رێز لەوە دەگرین.
•     نابێت ئەم ناڕەزایەتییانە بكرێت بە گۆڕەپانی تەسفیەی سیاسی، چونكە ئێمە لە هەموو لایەنەكانەوە هەواڵمان پێدەگات.
•    داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین لێكۆڵینەوە بكات لەوەی ئەو غازی فرمێسكڕێژە لە كوێوە هاتووە.
•    ئەگەر هێزە سیاسییەكان‌و سەرۆكایەتییەكان ناتوانن یان نایانەوێت چاكسازی بكەن، ئەوكات دەبێت رێگایەكی تر بگیرێتەبەر.
•    مەرجەعیەت جەختی كرد نابێت توندوتیژی لەدژی خۆپیشاندەران بەكاربهێنرێت‌و دەبێت دەستگیركردن‌و رفاندن بەخێرایی رابگیرێن.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 9 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت