هەواڵ
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق: لە خۆپیشاندانەكاندا 21 كەس كوژران
بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تشرینی یەکەم 2019
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تشرینی یەکەم 2019
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو میدیا:
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق رایگەیاند: لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی عێراقدا 21 كەس كوژران و 1779 كەسیش بریندار بوون، 27 بارەگای حکومی و حزبی لە پارێزگاکانی دیوانیە، میسان، واست، زیقار، بەسرە، بابل زیانیان پێگەیشتووە
ئاماری نوێ کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق:
? ژمارەی کوژراوەکان بەرزبوەتەوە بۆ 21 کەس
? بەغداد/ 8 کوژراو
? میسان/ 6 کوژراو
? زیقار/ 6 کوژراو
? موسەننا/ 1کوژراو
? ژمارەی بریندارەکان بۆ (هەزارو 799) کەس بەرزبووەتەوە بە خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنییەکانیشەوە، زۆرینەی ئەوانەی بەرکەوتوون بە گولەو گازی فرمێسکڕێژ برینداربوون.
? بەغداد/ 1493 بریندار
? زیقار/ 80 بریندار
?واست/ 10 بریندار
?موسەننا/ 76 بریندار
? بەسرە/ 15
?دیوانیە/ 36 بریندار
?میسان/ 57 بریندار
? 27 بارەگای حکومی و حزبی لە پارێزگاکانی دیوانیە، میسان، واست، زیقار، بەسرە، بابل زیانیان پێگەیشتووە.
? لە پارێزگاکانی بابل، کەربەلا، نەجەف خێوەتی مانگرتن هەڵدراوە.
? تەقە لە یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئۆفێسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کراوە لە پارێزگای میسان و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
? وەزارەتی تەندروستی ئاماری کوژراو و بریندارەکانمان پێنادات، ئەمە چەواشەکردنی رایگشتییەو ناکۆکە لەگەڵ بنەمای شەفەفیەت و مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان، لەو ڕووەوە سکاڵا لەسەر وەزارەتی تەندروستی تۆماردەکەین.
? کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ دڵگرانە بە کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەران و سوتاندنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی
.gif)