هەواڵ
هەواڵ
سیستانى: خۆپیشاندەران نابێت هێرشبکەنەسەر موڵک و ماڵی گشتی
بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تشرینی یەکەم 2019
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تشرینی یەکەم 2019
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
(درەو میدیا):
عەبدولمەهدی كەربەلایی، نوێنەری ئایەتوڵلا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لە وتاری هەینی ئەمڕۆدا ئاماژەی بە بارودۆخی عێراق و خۆپیشانی کرد و رایگەیاند: "پێویستە خۆپیشاندانەكان بەشێوەیەكی ئاشتیانە بەڕێوەبچێت و نابێت رێگە بدرێت كەسانی بیانیش خۆیان بخزێننە ناو خۆپیشاندانەكان".
? خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکە کە دەستور بۆ هاوڵاتیان زامنکردووە.
? هێزە ئەمنییەکان دەبێت ئاسایشی خۆپیشاندەران بپارێزن.
? خۆپیشاندەران نابێت هێرشبکەنەسەر موڵک و ماڵی گشتی و دەبێت ئاشتیانەبوونی خۆپیشاندانەکەیان بپارێزن.
? زۆرێک لە چاکسازییەکان کۆدەنگی عێراقییەکانی لەسەرە لە نمونەی روبەڕووبونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی موچەی پلەباڵاکان.
? رێگە بەو کەسانە مەدەن کە مەبەستی خراپیان هەیە بێنە ناو ریزەکانتان و خۆپیشاندانەکانتان بقۆزنەوە بۆ هێرشکردنەسەر هێزە ئەمنییەکان و دامەزراوە حکومییەکان.
? هێزە ئەمنییەکان باوک و براو رۆڵەی ئێوەن و دژی داعش شەڕیان کردووە، ئێستاش سیستمی گشتی دەپارێزن و دەبێت رێزیان لێبگرن.