سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

داواكاری ئەمڕۆی خۆپیشاندەران 

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تشرینی یەکەم 2019

داواكاری ئەمڕۆی خۆپیشاندەران 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
خۆپیشاندەرانی عێراق لە داواكاركردنی خزمەتگوزاری و باشكردنی بژێی ژیانی هاوڵاتیانەوە گۆڕاوە بۆ كۆمەڵك داواكاری سیاسی و گۆڕانكاری لە سیستمی سیاسی وڵات، 
لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ خۆپیشاندەران خوێندیانەوە داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و گۆڕینی سیستمی سیاسی دەكەن لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی، داواش دەكەن تا دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار لەناو خەڵكەوە بەرهەم ساڵح لە پۆستەكەی بمێنێتەوە. 
دیارترین خاڵی داواكاری خۆپیشاندەران :.
-    هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و گۆڕینی سیستمی سیاسی لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی
-    هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەو پارەیەی بۆی تەرخانكراوە بخرێتە چوارچێوەی بونیادنانەوەی وڵاتەوە
-    تادیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەرهەم ساڵح لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە
-    سەرۆك كۆمار لەلایەن گەلەوە بە شێوەیەكی راستەوخۆ هەڵبژێردرێت بە چاودێری نێودەوڵەتی هەر خولێك بۆ چوار ساڵێك بێت و لەدوو خولیش تێپەرنەكات.
-    دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بۆ سیاسیەكانی عێراق ئەوانەی كە لە 2003 ەوە تا ئەمڕۆ حوكمیانكردووە، بۆ دادگاییكردنیان
-    گێرانەوەی ئەو پارانەی كە لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە دزراون
-    هەڵوەشانەوەی پۆستی راوێژكاران یان كەمكردنەوەیان كە لە ئێستا ( 15 هەزار) راوێژكار هەیە.
  
لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆدا بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق، دوو خۆپیشاندەر شەهید بوون و  227 كەس برینداربوون 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 11 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت