سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

خۆپیشاندەرانی عێراق داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەن

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تشرینی یەکەم 2019

خۆپیشاندەرانی عێراق داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
خۆپیشاندەران لە بەغدادو شارەكانی تری عێراق ئاستی داواكارییەكانیان بەرزدەكەنەوە، لە خۆپیشاندانەكانی ڕابردودا داوای هەلی كارو ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و هەژاری و دابینكردنی خزمەتگوزارییان دەكرد، بەڵام لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆدا خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و حكومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەن لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتوەكاندا.
بە پێی ئامارە ناڕەسمیەكان لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆدا یەك خۆپیشاندەر كوژراوە ئەویش بەهۆی سەختی برینەكەیەوەو نزیكەی 50ی دیكەش برینداربوون.
ئەمە لە كاتێكدا كە وەزیری ناوخۆی عێراق بە خۆپیشاندەرانی راگەیاند" هێزە ئەمنییەكانیان راسپاردووە بە هیچ شێوەیەك گوللـەی زیندوو بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكار نەهێنن"
  درەنگانی شەوی رابردوو عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق وتارێكی پێشكەشكردوو رایگەیاند" مووچەی پلەباڵاكان بۆ نیوە كەمدەكەینەوە، ئاستی مووچەكان لێك نزیكدەكەینەوە، لەرێگەی چەند پڕۆژەیەك هەلی كار دەڕەخسێنین و مووچەی 130 هەزار دیناریی بۆ هەر بێكارێك دەبڕینەوە"
لە وتارەكەیدا عادل عەبدولمەهدی جەختی لەسەر چەند خاڵێك كردەوە لەوانە:. 
 - موچەی پلە باڵاكان بۆ نیوە كەمدەكەینەوە 
- هەفتەی داهاتوو گۆڕانكاری وزاری دەكەین 
- بەشێوەی ئاشكرا گەندەڵكاران دادگایی دەكەین 
- هیچ عێراقییەك نابێت لەژێر هێڵی هەژاریدا بێت.
- پشتگیری لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەین بۆ سڕكردنی كارەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان  
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 11 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت