سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی عەبدولمەهدی دەكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 تشرینی یەکەم 2019

 داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی عەبدولمەهدی دەكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


(درەو میدیا):
حزبی شیوعی عێراقی کە هاوپەیمانی رەوتی سەدرەو هاوپەیمانێتییەکەیان براوەی یەکەمی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکات.
بەیاننامەکە کە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەی رۆژی هەینی داهاتوو، جەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەکات:
? دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی ئێستاو دروسکردنی حکومەتێکی نوێ لەخەڵکانی نیشتیمانپەروەرو بەتواناو خاوێن و کارا، دور لە تایفەگەری سیاسی و پشکپشکێنە.
? ئەرکی حکومەتە نوێیەکە ئەمانە بێت:
? هەڵگرتنی هەنگاو خێرا بۆ زامنکردنی قوتی گەل و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، چاکسازیکردن لە دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و خزمەتکوزاری وڵاتدا.
? سزادانی دادپەروەرانەی ئەوانەی تاوانی کوشتنی خۆپیشاندەرانیان ئەنجامداوەو ئەوانەشی کە فەرمانیان پێکردوون، ئازادکردنی دەستگیرکراوان و راگرتنی هەڵمەتی راوەدونان و دەستگیرکردن.
? جوڵاندنی دۆسیەکانی گەندەڵی و رادەستکردنی گەندەڵکاران بە دادگا و گەڕاندنەوە سامانی دزراو.
? هێشتنەوەی چەک بە تەنیا لە دەستی دەوڵەت و کۆتایهێنان بە رۆڵی میلیشیا و چەکدارانی دەرەوەی یاسا.
? پاراستنی سەروەری عێراق و زامنکردنی سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی.
? ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەو بەدوایدا:
? دانانی یاسایەکی نوێی دیموکراتی و دادپەروەرانەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان، تێیدا بنەمای هاوڵاتیبوون پێشبخرێت.
?هەموارکردنی یاسای پارتە سیاسییەکان بەجۆرێک زامنی دروستبوونی ژیانێکی سیاسی دیموکراتی ئاشتیخوازانە بکات.
?هەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کە بەراستی سەربەخۆ بێت و خەڵکانی بەتوانا لەدەرەوەی پارت و کوتلە سیاسییەکان لەخۆبگرێت لەژێر چاودێری دادگادا.
?زامنکردنی چاودێرییەکی نێودەوڵەتی کارا.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 11 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت