سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

رێككەوتنی نێوان سەرۆكی پەرلەمان‌و نوێنەری خۆپیشاندەران

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی یەکەم 2019

رێككەوتنی نێوان سەرۆكی پەرلەمان‌و نوێنەری خۆپیشاندەران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئەمڕۆ ژمارەیەك لە نوێنەری گەنجانی خۆپیشاندەری شارە جیاجیاكان چونە ناو پەرلەمانی عێراق‌و لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان كۆبونەوە.
كۆبونەوەكە لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی پەرلەمان بوو، تێیدا هەردوولا لەسەر ئەم خاڵانە رێككەوتن:
•    دیاریكردنی موچەیەكی مانگانە بۆ هەموو خێزانێك، ئەمەش بۆ نزیكەی (ملیۆنێك‌و 250 هەزار) خێزان كە ناویان تۆماركراوە بەوەی هیچ داهاتێكی مانگانەیان نییە، ئەم رێژەیەش ئەگەری زیادبوونی دەبێت بەپێی ئامارو ئەپدەیتی بەردەوامی تۆمارەكان.
•    هەمواكردنی موچەی خانەنشینی‌و دانانی پلەبەندی موچە بەجۆرێك دادپەروەرانە بێت بۆ هەموو خانەنشینان بەبێ جیاوازی.
•    دروستكردنی سندوقی پاڵپشتی خوێندكاران، دەبێت دارایی ئەم سندوقە لەو پارەیە دابین بكرێت كە لە موچەی پلە تایبەتەكان دەبڕێت‌و بەشداریپێكردنی خوێندكاران لە پرۆگرامی گەشەپێدان‌و فەراهەمكردنی پرۆژە بۆ رەخساندنی داهات.
•    كردنەوەی دەرگای دامەزراندن بەڕووی گەنجاندا لەناو سوپا‌و پۆلیس.
•    گەڕاندنەوەی فەسڵكراوانی سوپا‌و پۆلیس تاوەكو بەر لە كۆتایی ئەمساڵ.
•    راگرتنی پرۆسەی لابردنی زیادەڕۆییەكان، هیچ جۆرە زیادەڕۆییەك لانابرێت تاوەكو سەرەتا بەدیلەكەی دانەنرێت.
•    دروستكردنی 100 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە هەموو پارێزگاكانی عێراق‌و پارەكەی لەناو بودجەی 2020دا بۆ تەرخاندەكرێت.
•    دابەشكردنی زەوی بەسەر شەهیدان‌و بریندارانی روداوەكانی ئەمدواییە‌و قەرەبوكردنەوەی كەسوكارەكەیان.
•    دامەزراندنی بەشێك لە وانەبێژان لەمساڵدا بەگوێرەی جوڵەی راژە، ئەمە بەڵێنی تایبەتی سەرۆكی پەرلەمانە.
•    سەبارەت بە دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان ئەنجومەنی فیدراڵی خزمەت كارا دەكرێت‌و دامەزراندن لە هەردوو كەرتی گشتی‌و تایبەتدا دەبێت‌و كارمەندی كەرتی تایبەت موچەی خانەنشینی دەیگرێتەوە.
•    بەمزوانە كۆبونەوەی سەرۆكی كوتلەكانی پەرلەمان دەكرێت بۆ چارەسەركردن یاخود سڕكردنی كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەجۆرێك پەرلەمانتاران بەشێوەی راستەوخۆ چاودێری كاری پارێزگارەكان بكەن.
•    لە یەكی ئازاری ساڵی 2020ەوە كاركردنی ئەنجومەنی قەزاو ناحییەكان سڕدەكرێت. 
•    بەشێوەیەكی خێرا فەرمان بە هەموو لایەنە ئەمنییەكان دەدرێت كردەوەی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران رابگرن‌و بەبێ دواخستن دەستگیركراوان ئازادبكەن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 11 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت