سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

" 1ملیۆن و 250 هەزار خێزان لە عێراقدا هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نیە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی یەکەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: یەكەم كارمان درووستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون دەبێت بۆ ئەو خێزانە هەژارانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان نیە.
حەلبوسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، هەوڵدەدەین نزیكەی 100 هەزار یەكەی نیشتەجێبون لە پارێزگاكانی عێراق درووست بكەین ئەو خێزانانەی كە شوێنی نیشتەجێبونیان نیەو بۆ هەرخانویەكیش بڕی 42 ملیۆن دینار تەرخان دەكەین"
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد كە " 1 ملیۆن و 250 هەزار خێزان لە عێراقدا هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نیە، بۆیە ئێمە هەوڵ ئەدەین بڕە پارەیەكیان بۆ دابین بكەین لەگەڵ دۆزینەوەی هەلی كار بۆیان"
سەبارەت بە كوژراوو بریندارانیش حەلبوسی وتی" دەبێت سەرۆك وەزیران لێكۆڵینەوەی جدی بكات لە تەقەكەران.
شەوی رابردووش عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند" "كوژراوانی خۆپیشاندانەكان بە شەهید ئەژمار دەكرێن" بەڵێنیشیدا كە بەم نزیكانە پرۆژە یاسایەك ببەنە پەرلەمانی عێراق" بۆ ئەوەی مووچەیەك ببڕنەوە بۆ ئەو خێزانانەی كە سەرچاوەی داهاتەكانیان كەمن و بەشی ژیان و گوزەرانیان ناكات"
ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندان زۆربەی شارەكانی عێراقی گرتۆتەوەو بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لە خۆپیشاندانەكانی سێ رۆژی رابردوودا ( 31) كەس كوژران و (1184) كەس بریندار بوون،(216) كەسیش دەستگیركراون.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 11 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت