سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیارێكی سێ‌ خاڵی دەركرد

بڵاوکراوەتەوە لە: 20 نیسان 2018

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیارێكی سێ‌ خاڵی دەركرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیارێكی سێ‌ خاڵی سەبارەت بە بەكارهێنانی ئامێری ئەژماركردن و جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەركرد و سزای توندی ئەو قەوارە و كاندید و فەرمانبەران دەدات كە هەوڵی لەكارخستنی ئەو ئامێرە دەدەن لە رۆژی هەڵبژاردندا لە 12ی ئایاری داهاتوو.
ئەمەش دەقی بڕیارەكەی ئەنجومەنی كۆمسیارانە:
بۆ پارێزگاریكردن لە سەلامەت و پاكێتی پرۆسەی هەڵبژرادن و لەبەرئەوەی ئامێری جیاكردنەوە و ئەژماركردنی ئەلیكترۆنی یەكێكە لە پێكهاتە سەرەكییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن و بۆ گرەنتیكردنی بەكارهێنانی بە شێوەیەكی دروست لە رۆژی دەنگداندا و بۆ گەیشتن بە ئەنجامی داواكراو ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا ئەم رێوشوێنانەی خوارەوە بگرێتەبەر:
1-    هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەر هاوپەیمانێتییەكی سیاسی یان حزبێك یان كاندیدێكی ئەو وێستگەیەی كە بە رەسمی دەسەلمێنرێت دەستكاری ئامێری جیاكردنەوە و ئەژماركردنی ئەلیكترۆنی دەنگدان كراوە و هەوڵی تێكدانی كردووە ، یان دەستكاری ئامێری لێكۆڵینەوەی لەو پارێزگایە كردووە، ئەوانە رەوانەی دادگا دەكرێن بۆئەوەی رێوشوێنی یاسای لەدژیان بگیرێتەبەر.
2-     هەر فەرمانبەرێك لە فەرمانبەرانی كۆمسیۆن لە نێویشیاندا فەرمانبەرانی ناوەندەكانی تۆماركردن و دەنگدان و وێستگەكان ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵدا دەكرێت، ئەگەەر سەلێمنرا یاری بە ئامێری جیاكردنەوە و ئەژماركردنی ئەلیكترۆنی دەنگدان كردووە و هەوڵیداوە تێكی بدات، ئەوا دەردەكرێت و رەوانەی دادگا دەكرێت بۆئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەدژ بگیرێتەبەر.
3-     هەر دەنگدەرێك، یان لایەنێكی تر بە رەسمی بسلەمێنرێت كە هەوڵیداوە ئامێری جیاكردنەوە و ئەژماركردنی ئەلیكترۆنی دەنگدان تێكبدات، رەوانەی دادگا دەكرێت بۆئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەدژیان بگیرێتەبەر.
4-    كۆمسیۆن بە گوێرەی یاسا و سیستم و رێوشوێنە كارپێكراوەكان دەكات بۆئەوەی پارێزگاری لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بكات و سزای هەموو ئەو كەسانەش دەدات كە هەوڵدەدەن فشار و تەشویش بخەنە سەر ویستی دەنگدەر و ویستی گەل بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەكانی و كۆمسیۆن بە شێوەیەكی پیشەیی و بێ‌ لایەنی و بە گوێرەی یاسا كارەكانی دەكات و هیواخوازە هەموو هاوبەشەكانی پاڵپشتی بكەن و بەشداربن لە سەرخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو.
ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 11 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات