سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حەشدی شەعبی فەرمانی عەبدولمەهدی پێشێل دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئەیلوول 2019

حەشدی شەعبی فەرمانی عەبدولمەهدی پێشێل دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دەستەی حەشدی شەعبی پێكهێنانی بەڕێوەبەرایەتییەكی راگەیاند بەناوی "بەڕێوەبەرایەتی هێزی ئاسمانی".
بەپێی نوسراوێك كە (جەمال جەعفەر ئال ئیبراهیم) جێگری دەستەی حەشدی شەعبی دوێنێ ئیمزای لەسەركردووە، بەپشتبەستن بە فەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق حەشدی شەعبی بەڕێوەبەرایەتی هێزی ئاسمانی دروستكردووە.
نوسراوەكە ئاماژە بە دانانی (سەلاح مەهدی حەنتوش) دەكات وەكو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە بەشێوەی وەكالەت.
دروستكردنی هێزی ئاسمانی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دوای ئەو زنجیرە هێرشانە دێت كە بەمدواییە لە پارێزگاكانی بەغدادی پایتەخت‌و سەلاحەدین‌و دیالە كرایەسەر جبەخانەو بارەگاكانی حەشد‌و دواتر ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشەكانی گرتەئەستۆ.
دروستكردنی هێزی ئاسمانی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە لەكاتێكدایە لە بەمدواییە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە فەرمانێك هێزەكانی حەشدی شەعبی خستە چوارچێوەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق‌و ژێر كۆنترۆڵی خۆی وەكو فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بەڵام حەشد بۆ دروستكردنی هێزە ئاسمانییەكە پشتی بە بە فەرمانێك بەستووە كە ساڵی 2014 سەرۆك وەزیرانی پێشوو لەكاتی شەڕی "داعش"دا دەریكردووە.
حوزەیرانی ساڵی 2014 دوای ئەوەی هێزەكانی سوپا عێراق بەشێوەیەكی كتوپڕ لەبەردەم هێرشی چەكدارانی "داعش"دا دوچاری داڕمان هاتن، بۆ پارێزگاریكردنی لە بەغدادی پایتەخت‌و شارە شیعەنشینەكانی باشور، بە فتوایەكی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان‌و بە فەرمانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، هێزی حەشدی شەعبی لە خەڵكانی خۆبەخشی شیعەمەزهەب دروستكرا.
ئەم هێزە ساڵی 2017 دوای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان پەلاماری شاری كەركوكی داو شارەكەی كۆنترۆڵكرد، كە كە پێشتر لەدوای هاتنی چەكدارانی "داعشەوە" كەركوك لەژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدا بوو.  
 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 11 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت