سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

موهەندیس: پلان هەیە بۆ كوشتنی چەند كەسایەتییەكی حەشدی شەعبی

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئاب 2019

موهەندیس: پلان هەیە بۆ كوشتنی چەند كەسایەتییەكی حەشدی شەعبی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئەمریكا تۆمەتباردەكات بە بۆردومانكردنی بنكە‌و سەربازگەكانی حەشد لەرێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلەوە‌و جەختدەكاتەوە كە بەڵگەی دروستیان لەو بارەیەوە لەبەردەستدایە.
لە بەیاننامەیەكدا ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدە شەعبی دەڵێت:" زانیاری وردو دروستمان هەیە كە هێزەكانی ئەمریكا ئەمساڵ چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلیان لە رێگەی ئازەربێجانەوە  هێناوەتە ناو كەشتیگەلی ئەمریكا‌و چاودێری بنكە سەربازییەكانی عێراقی پێدەكەن‌و بنكەكانی حەشدی شەعبی دەكەنە ئامانج".
موهەندیس لە بەشێكی تری بەیاننامەكەیدا دەڵێت:"زانیاری تر و نەخشە‌و تۆمارمان لە بەردەستدایە دەربارەی هەموو جۆرە فڕۆكەكانی ئەمریكا‌و وادەی هەستان‌و نیشتنەوەیان‌و كاتژمێرەكانی فڕینیان لە عێراق، بەمدواییە لە بری داعش چاودێری بنكەكانی ئێمەیان كردووە".
بەوتەی جێگری دەستەی سەرۆكی حەشدی شەعبی، پرۆژەیەك هەیە بۆ پاكتاوكردنی جەستەیی چەند كەسایەتییەكی جیهادی‌و پشتیوانی حەشدی شەعبی، جەختیشدەكاتەوە كە ئەو رووداوانەی لە ماوەی رابردوودا روویانداوە دەخەنە ئەستۆی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەمڕۆ بەدواوە هیچ بژاردەیەكیان نیە جگە لە بەرگریكردن لە خۆیانۆ بارەگا‌و چەكەكانیان.
موهەندیس ئاماژەبۆئەوەشدەكات كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانیان ئاگاداركردووەتەوە لەمەولا هەر فڕۆكەیەكی بیانیی بەبێ‌ ئاگاداری حكومەتی عێراق بەسەر بنكە‌و سەربازگەكانیاندا بفڕێت وەك دوژمن سەیری دەكەن‌و هەموو رێگەیەك لەدژی دەگرنەبەر بۆئەوەی دەستدرێژی نەكرێتە سەر بارەگاكانیان.
لەماوەی رابردوودا لە سەربازگەی سەقری ناوچەی دۆرەی بەغداد‌و بنكەی ئاسمانی پارێزگای سەلاحەدین بنكە‌و كۆگاكانی چەك‌و تەقەمەنی حەشدی شەعبیی بۆردومانكراو تائێستا حكومەتی عێراق هەڵوێستی روونی لەسەریان دەرنەبڕیوەو لایەنی بۆردومانكەری ئاشكرانەكردووە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 13 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت