سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دەستپاكی عێراق: ترلیۆنێك و 312 ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێندراوەتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئاب 2019

دەستپاكی عێراق: ترلیۆنێك و 312 ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێندراوەتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
" زیاتر لە 1 ترلیۆن و 312 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەت گەڕێندراوەتەوەو 5 وەزیرو زیاتر لە 100 بەرێوەبەری گشتیان راپێچی دادگاكانی عێراق كردووە، " ئەمە بەشێكە لە راپۆرتی دەستەی دەستپاكی عێراق.
لە راپۆرتی شەش مانگی یەكەمی خۆیدا دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاندوە" دەستەكەیان رێگری كردووە لە بەهەدەردان و گەڕاندوەی یەك تریلیۆن و 312 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی تەنها لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا"
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە " هەزار و 939 كەس لەنێویاندا پێنج وەزیر هەیە  كە بڕیاری راپێچكردنیان بۆ دادگا بۆ دەرچووە. ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەش كە پلەی تایبەتیان هەیە، یان بەڕێوەبەری گشتین 100 تۆمەتبار بووە و 137یان بڕیاری راپێچكردنیان بۆ دادگا بۆ دەرچووە"
بەشێوەیەكی گشتی راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە:
-     یەك تریلیۆن و 312 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی
-     857 فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسانی حكومەت دەرچووە، 407 فەرمانیان جێبەجێكراون. 
-     هەزار و 939 كەس لەنێویاندا پێنج وەزیر و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن راپێچی دادگاكراون
-    بەڕێوەبەری گشتی و پلە تایبەتەكان زیاتر لە  100 تۆمەتبار بووە و 137یان بڕیاری راپێچكردنیان بۆ دادگا بۆ دەرچووە 
-     18 هەزار و 552 فۆرمی ئاشكراكردنی موڵك و ماڵی بەدەستگەیشتووە، - 
-    سەرۆككۆمار، سەرۆكوەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق 100% پابەند بوون بە ئاشكراكردنی موڵك و ماڵیان
-    وەزیرەكان بەڕێژەی 77 % پابەند بوون بە ئاشكراكردنی موڵك و ماڵیان
-     پەرلەمانتاران  20%یان موڵك و ماڵیان ئاشكرا كردووە لەكۆی 328 پەرلەمانتار تەنها 67 پەرلەمانتار فۆرمی ئەستۆپاكیان پڕكردۆتەوە

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە