سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەستەی نەزاهە: نەوفەل عاكوب پارەكانی لە هەرێمی كوردستان داناوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 تەمموز 2019

دەستەی نەزاهە: نەوفەل عاكوب پارەكانی لە هەرێمی كوردستان داناوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند، نەوفەل عاكوب، پارێزگاری هەڵاتووی نەینەوا بڕی 11.3 ملیار دینار ( 9.4 ملیۆن دۆلار) ی لە بودجەی تەرخانكراو بۆ ئاوارەكانی نەینەوا دزیوە‌و لە بانكەكانی هەرێمی كوردستان دایناوە.
بەرپرسێكی دەستەی نەزاهە كە قسەی بۆ میدیاكانی عێراق كردووە، رایگەیاندووە " چەند موستەنەد‌و چەكێكیان دەستبەسەردا گرتووە چۆنیەتی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە روندەكاتەوە كە لە بودجەی وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەران بۆ هاوكاریكردن‌و بەهاناوەچوونی ئاوارەكانی پارێزگای نەینەوا تەرخانكراوە".
ئەو بەرپرسە ئاشكراشیكردووە" پێویست بوو ئەو پارەیە بۆ نۆژەنكردنەوەی دوو نەخۆشخانە خەرجبكرێت، بەڵام نەوفەل عاكوب پارێزگاری نەینەوا پارەكەی راكێشاوە‌و لە ئەكاونتی خۆی لە هەرێمی كوردستان دایناوە".
نەوفەل عاكوب، پارێزگاری پێشووی نەینەوا مانگی ئازاری رابردووو دوای رووداوی نقومبوونی كەڵەكێك لە موسڵ‌و مردنی نزیكەی 100 كەس لە پۆستكەی دوورخرایەوە‌و ماوەیەك پاش دوورخستنەوەی دەستەی نەزاهە رایگەیاند 60 ملیۆن دۆلاری بودجەی پارێزگای نەینەوا دیارنەماوە كە چەند فەرمانبەرێكی نزیك لە عاكوب دزیویانە.
هەرچەندە فەرمانی دەستگیركردن بۆ عاكوب دەركراوە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەكراوە‌و لە فەرمانی گرتنەكەیدا ئاماژەبەوەكراوە كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێییە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 13 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت