سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

"حكومەتی عێراق لە هەوڵی گەڕاندەوەو دادگاییكردنی نەجمەدین كەریمدایە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئایار 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
عەبدولئەمیر ئەلدبی پەرلەمانتاری كوتلەی صادقونی سەر عەسایبی ئەهلی حەق لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هەموو ئەو قسانەی لەبارەی ئازادكردنی نەجمەدین كەریم و دروستكردنی فشارو بڵاوكردنەوەی وێنەو هەواڵی ناڕاست بڵاودەكرێنەوە لەبارەی ئەوەی گوایە ناوبراو بە سەربەستی لە لوبنان بە ئۆتۆمبیل هاتوچۆ دەكات، هیچ بنەمایەكی ڕاستی تیادانییە، پارێزگاری پێشوی كەركوك دەستگیكراوەو حكومەتی عێراقیش لە ڕێوشوێنەكانی گێڕاندنەوەی و ڕاپێچكردنی بۆ بەردەم دادگا بەردەوامە.
دەشڵێت كێشەكەی نەجمەدین كەریم پەیوستە بە دادگاكانی عێراقەوەو هێچ كارێكیش لەدەوەی دادگاكانی عێراق ناكرێت، دەشبێت لە دادگاكانی عێراق دادگاییبكرێت.
نەجمەدین كەریم چەند رۆژێكە لە فڕۆكەخانەی بەیروت لە لوبنان دەستگیركراوەو دەست بەسەر پاسپۆرتەكەیدا گیراوە، رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی لە ژمارەی رۆژی 25/5/2019 دا راپۆرتێكی لەسەر دەستیگركردنی نەجمەدین كەریم بڵاوكردەوەو رایگەیاند " لە ئێستادا نەجمەدین كەریم  ناتوانێت بچێتە دەرەوەی‌ لوبنان چونكە پاسپۆرتە ئەمریكییەكەی لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپولەوە دەستبەسەرەو گەشتكردن بۆ دەرەوەی لوبنانیشی لێ قەدەغەكراوە " 
رۆژنامەكە پارێزگاری پێشووی كەركوكی بە"سندوقە رەشەكەی مافیاكانی كوردستان" ناوبردبوو باسی لەوەشكردبوو " كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان و هەندێك لایەنی سیاسی عێراق هەوڵەكانیان  چڕكردۆتەوە بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم و لەو پێناوەشدا گواستنەوەی پارە لەنێوان هەولێر و بەغدا و بەیروت بەدەیان ملیۆن دۆلار  زیادیكردووە بە ئامانجی رزگاركردنی".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

سەبارەت بە دەوڵەت و حوکمڕانیی هاوچەرخ

null
پێش 22 کاتژمێر

چاوپێكەوتنی (درەو) لەگەڵ سیامەند موعینی

null
پێش 22 کاتژمێر

كورد لە پەراوێزی رێگە نێودەوڵەتییەکان