سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نەجەف: لایەنگرانی سەدر چەند مۆڵ‌و ماركێتێكیان سوتاند

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئایار 2019

نەجەف: لایەنگرانی سەدر چەند مۆڵ‌و ماركێتێكیان سوتاند

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
لایەنگرانی رەوتی سەدر لە شاری نەجەف هەڵیانكوتایە سەر چەند مۆڵ‌و ماركێت‌و سەنتەری بازرگانی كە خاوەندارێتییان دەگەڕێتەوە بۆ چەند کەسێک کە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە دوورخراونەتەوە، بە گوێرەی میدیاكانی عێراق تائێستا كەسێك كوژراوە‌و 23 كەسی تریش برینداربوون.
سەدر لە رەوتەكەیەوە دەستیپێكرد
موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدرو هاوپەیمانی سائیرون، لە بەیاننامەیەكدا لیژنەیەكی سێ‌ كەسی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینەوە لە هەموو ئەو كەسانەی كە سەربە رەوتی سەدرن و سەرقاڵی كاری بازرگانین لە پرۆژەی تایبەت‌و حكومییدا.
هاوكات سەدر چەند كەسێكی نزیكی رەوتەكەی‌و سەرایا سەلامی باڵی سەربازی رەوتی سەدری دوورخستەوە، لە كاردانەوەی ئەو هەنگاوەی سەدردا لایەنگرانی ئەمڕۆ لە نەجەف هەڵیانكوتایە سەر چەند مۆڵ‌و ماركێتێكی سەربە ئەندامانی رەوتی سەدرو لەسەریان نوسی "داواكراوە لەلایەن سەیدەوە".
ئەمشەوی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر توندوتیژی لێكەوتەوە‌و بەوتەی میدیاكانی عێراق لەمیانی هەڵكوتانە سەر ( مۆڵی بەشیر) كە خاوەنەكەی بەشیر كەرعاوییە كەسێك كوژراوە‌و زیاتر لە 20 كەسی تریش برینداربوون، هەندێك سەرچاوەش باس لە كوژراوی دوو كەس دەكەن.
سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەكات
دوابەدوای كوژران‌و برینداربوونی لایەنگرانی،  سەدر لە بەیاننامەیەكدا داوای لە لایەنگرانی كرد لە بەردەم مۆڵی سەركردە گەندەڵەكانی رەوتی سەدردا مانبگرن‌و كۆببنەوە و داواشی لێكردن گەمارۆیان بخەنەسەرو بۆ ماوەی سێ‌ رۆژی هیچیان لێ‌ نەكڕن.
هەروەها سەدر داواشی لە لایەن سیاسییەكان كرد دەستوەردان بكەن بۆ هەڵگرتنی ستەمو لێپرسینەوە لەو چەكدارانەی كە تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووە.
سەدر داواشی لە لایەنگرانی كرد ریگا‌و شەقامە گشتییەكان دانەخن و زیان لە ماڵی خەڵكی نەگەینن‌و بە ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 14 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت