سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مالیكی: پرۆژەی ئێمە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی سیاسییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 نیسان 2018

مالیكی: پرۆژەی ئێمە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی سیاسییە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق سەرۆكایەتی دەكات لە مەراسیمێكدا هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی بەناونیشانی "عێراقێكی بەهێز و ژیانێكی باش" دەستپێكرد.
لە وتارێكدا نوری مالیكی لەبەردەم كاندیدەكانی ئیئتیلافەكەیدا جەختیكرد لەسەر پێویستی كۆتایهێنان بە قۆناغی پشكێنەی سیاسی و هەنگاونان بەرەو ئاڕاستەی قۆناغێكی نوێ بناغەكەی "زۆرینەیەكی سیاسی" بێ كە هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق بەشداربن تێیدا.
مالیكی رایگەیاند، پرۆژەی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی سیاسی بەهێزە دور لەو كەشوهەوا لاوازەی كە هۆكارەكەی پشكێنەیە.. زۆرینەی سیاسی پەرلەمانێكی بەهێز و حكومەتێكی یەكگرتوو و وەزیری بەتوانا بەرهەمدەهێنێت.
بەهۆی ناكۆكی نێوان نوری مالیكی و حەیدەر عەبادییەوە، لەم هەڵبژاردنەدا حزبی دەعوە بە دوو لیست بەشداری دەكات، لیستی (دەوڵەتی یاسا) بە سەرۆكایەتی مالیكی و لیستی (سەركەوتن- نەسر) بە سەرۆكایەتی عەبادی.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 22 کاتژمێر

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
پێش 22 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026

null
٢٧ نیسان ٢٠٢٦

لە دیکۆرکەوتنی دیکۆرەکان