سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كاندیدێك بەر لە دەستپێكردنی بانگەشە كۆچی دواییكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 نیسان 2018

كاندیدێك بەر لە دەستپێكردنی بانگەشە كۆچی دواییكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

كاندیدێكی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەر لەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێبكات، بە روداوی هاتوچۆ كۆچی دواییكرد.
محەمەد جەمیل مەیاحی وتەبێژی لیستی رەوتی حیكمە كە عەممار حەكیم سەرۆكاتی دەكات لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، هادی عەقابی كاندیدی رەوتەكەیان لە واست، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لەكاتی رۆیشتنی بۆ بەغداد بەمەبەستی بەشداریكردن لە راگەیاندنی كەمپەینی هەڵبژاردنی لیستەكە، كۆچی دواییكردووە.
ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی رەوتی حیكمە هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆی دەستپێكرد، لیستی حیكمە لە (16) پارێزگای عێراق كاندیدی هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە شاری سلێمانی لیستەكەی حەكیم (16) كاندیدی هەیە.
رەوتی حیكمە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی بە ناونیشانی "شەپۆلی شین" بەڕێوەدەبات و وەكو خۆی دەڵێ شارەكان لە شێواندنی و دانانی هەڕەمەكی پۆستەرەكانی هەڵبژاردن دەپارێزێت.
رەوتی حیكمە كە دوای جیابونەوەی لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی یەكەمجارە بەشداری هەڵبژاردن دەكات، بڕیاریداوە هیچ پۆستەرێك لەسەر دیوارەكان هەڵنەواسێت، ئەمەش بەڕای هەندێك لە چاودێران سەرچڵییەكی هەڵبژاردنە كە رەنگە بە زیان بۆ لیستەكە كۆتایی بێت.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 21 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 23 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە