سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نەوەیەكی سەددام: تاڵەبانی دوای كەوتنی بەغدا داوایكرد میوانداریمان بكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 نیسان 2019

نەوەیەكی سەددام: تاڵەبانی دوای كەوتنی بەغدا داوایكرد میوانداریمان بكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
نەوەیەكی سەددام حسێن سەرۆكی پێشووتری عێراق رایدەگەیەنێت دوای كەوتنی بەغدا‌و لە ساڵی 2003 جەلال تاڵەبانی داوای لێكردوون میوانداریان بكات بۆئەوەی بێنە هەرێمی كوردستان، بەڵام خانەوادەكەیان داواكەیان رەتكردوەتەوە.
حەریر حسێن كامل، كچەزای سەددام حسێن لە چاوپێكەوتنێكیدا  لەگەڵ كەناڵی " RT " وتی دوای كەوتنی بەغدا جەلال تاڵەبانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوایكرد میوانداری خانەوادەكەمان بكات، بەڵام خانەوادەكان داواكەیان رەتكردەوە.
حەریر حسێن كامل كە كچی رەغد، كچە گەورەی سەددام حسێنە و نوسەری كێبی " نەوەكەی سەددام"ە وتیشی: " هۆكاری رەتكردنەوەی داواكەی تاڵەبانی كە دواتر بووە سەرۆك كۆماری عێراق لەبەر هۆكاری ئەمنی رەتكرایەوە‌و پەیوەندی نەبوو بە خودی تاڵەبانییەوە".
هەر لەو چاوپێكەوتنەدا كچەزاكەی سەددام ئاماژەی بە هەڵەكانی سەددام حسێن كرد‌و وتی:" یەكێك لە گرنگترین هەڵەكانی سەرۆكی پێشووتری عێراق پشتبەستنی بوو بە خانەوادەكەی‌و ئەو بیرۆكەیەش بووە هۆی زیانگەیاندن بە خانەوادەكە و بازنەی نزیكی".
حەریر حسێن كامل دەربارەی رەفتای كەسانی سەر بە خانەوادەی سەددام حسێن ئاشكرایكرد كە زۆربەی عێراقییەكان توشی نەهامەتی بوون بەهۆی رەفتاری هەندێك لە كەسانی خانەوادەی سەددام بەڵام ئەو كەسانە  لە كەسە نزیكەكان نەبوون".
دەربارەی رەفتاری قوسەی‌و عودەی‌و كەسە نزیكەكانی تری سەددام كە هۆكاربوون بۆ دروستكردنی كەلێن لە نێوان رژێم‌و حزبی بەعس‌و رژێمۆ گەلی عێراقدا حەریر حسێن كامل رایگەیاند مەبەستی لە كەسە نزیكەكانی سەددام حسێن قوسەی‌و عودەی نەبووە‌و ئەمەی دووەمیان هیچ پۆستێكی سیاسی نەبووە تا كاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسی یان كاروباری ناوخۆو عێراق بەگشتی هەبێت.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 14 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت