سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

عەلاوی: عێراق لە دۆخی پشێویدایە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 شوبات 2019

عەلاوی: عێراق لە دۆخی پشێویدایە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی "وەتەنیە" پێكهێنانی قەوارەیەكی سیاسی نوێی بەناوی " مینبەری عێراقی" راگەیاند.
عەلاوی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی:" حزبێكی نوێ‌ پێكناهێنین، بەڵكو قەوارەیەكە هیوادارە رۆڵێكی كارا بگێڕێت لە نێو سەندیكا و رێكخراوەكانی لاوان و گەنجان و بنكەیەكی جەماوەریی فراوانیشی هەیە".
عەلاوی جەختیشیكردەوە "دەیانەوێت قەوارەكەیان چینێكی بەرفراوانی سەندیكا و رێكخراوەكانی لاوان و كەسایەتییە كاراكانی كە رۆڵیان لە پرۆسەی سیاسیدا هەبووە لەخۆبگرێت بەو مەرجەی دەستبەداری هەموو جۆرە ئینتیماییەكی  بێنێت و ئەو رێبازەش ئەنجامی باشی بۆ عێراق دەبێت".
دەربارەی دۆخی عێراق عەلاوی رایگەیاند: عێراق بەرەو ئاراستەی مەترسیدار دەچێت و لە پشێویدایە و ناوچەكە و جیهانیش دابەشبوون و سەرەتای جیهانێكی نوێ‌ دەركەوتووە و ناوچەكە لە بەردەم وێرانكاریی زیاتردایە. 
هەروەها وتیشی:" 80%ی گەلی عێراق بایكۆتی هەڵبژاردنی ئەمدواییەیان كرد و دەستەبژێری ئێستای سیاسی 5%ی پێكناهێنن".
لە كۆتایی قسەكانیدا عەلاوی هۆشداریدا لەوەی كە رووبەڕووبوونەوەی نەوەی سێیەمی تیرۆر زۆر لە قاعیدەە و داعش مەترسیدارتر دەبێت و ئاشكراشیكرد داعشی نوێ بەشێوەی ئاشكراو روون شێوەو روخساری دەركەوتووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 12 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت