سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

عادل عەبدولمەهدی: پارتی دەگەڕێتەوە كەركوك و بارەگاكانی دەكاتەوە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 کانوونی دووەم 2019

عادل عەبدولمەهدی: پارتی دەگەڕێتەوە كەركوك و بارەگاكانی دەكاتەوە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا): 
ئەمڕۆ نوێنەرانی كەركوك لە فراكسیۆنی  یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق  لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوە و عەبدولمەهدی رایگەیاندووە لە پرسی هەڵكردنی ئاڵای كوردستاندا چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵییە.
جەمال شكور، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق كە لە كۆبونەوەكەدا بەشداربووە بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە: سەرۆك وەزیران پێی راگەیاندین بەهیچ شێوەك رێگە بە جوڵەی هێزی سەربازی نادات و بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو بابەتەش، چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی دەكات.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئاماژەی بەوەشداوە لە كۆبوونەوەكەدا بە سەرۆك وەزیرانمان راگەیاند "لەدوای ساڵی 2003ەوە لە كەركوك ئاڵای كوردستان تا ساڵی 2017 هەڵكراوەو هیچ كێشەیەك نەبووە، هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیش لەسەر بارەگاكانی یەكێتی بەمافی خۆمان دەزانین و بەهیچ شێوەیەكیش ئاڵای كوردستان داناگیرێت." 
 ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد: عادل عەبدولمەهدی پێی راگەیاندین پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە كەركوك و بارەگاكانی دەكاتەوە.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 10 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت