سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەشت كەس بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق كاندیدكراون

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 تشرینی دووەم 2018

هەشت كەس بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق كاندیدكراون

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
نوێنەرانی سوننە لە هەردوو هاوپەیمانی " بونیادنان " و " چاكسازی" هەشت كەسیان بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كاندیدكردووە و بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆش فالح فەیاز ركابەری بۆ پەیدابووە.
جاسم بخاتی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی " چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە" رایگەیاند عادل عەبدلمەهدی سەرۆك وەزیران كارتی سوری بۆ كوتلە سیاسییەكان بەرزكردوەتەوە بۆئەوەی كاندیدەكانیان بۆ پۆستی وەزارەتە ئەمنییەكان یەكلابكەنەوە.
بخاتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " سۆمەریە نیوز" وتی:" نوێنەرانی پێكهاتەی سوننە لە هەردوو هاوپەیمانی بونیادنان و چاكسازی هات ئێستا هەشت كەسیا بۆ وەزارەتی بەرگری كاندیدكردووە و بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆش ئاماژە هەیە كە  كەسی تر ركابەری فالح فەیاز بكات".
پەرلەمانی عێراق رۆژی 24ی تشرینی یەكەم متمانەی بەخشیە 14 وەزیری كابینەكەی عەبدولمەهدی و متمانە بەخشین بە كاندیدی هەشت وەزارەت دواخرا و سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقیش رۆژی شەممە 24ی تشرینی دووەم رایگەیاند دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بۆ متمانەبەخشین بە وەزیرەكانی تری حكومەت دەبێت، بەبێ‌ ئەوەی وادەی ئەو دانیشتنە دیاری بكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 9 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت