سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

"سێ‌ كۆمپانیا بازاڕی هاودەركردنی ئۆتۆمبیلیان قۆرخكردووە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 تشرینی دووەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
پەرلەمانتارێكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، سێ‌ كۆمپانیا هاوردەكردنی ئۆتۆمبیلیان بۆ بازاڕەكانی عێراق  قۆرخكردووە، داوا لە عەبدولمەهدی دەكات ئەو قۆرخاكارییە بشكێنێت.
(عالیە نسەیف) پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، پێشتر هۆشدارییان داوە كە كۆمپانیاكانی (قاسد- لەیس- سەردار) بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبیلی بەكارهاتووی ئەمریكییان بەهاوكاری وەزارەتی بازرگانی قۆرخكردووە.
كۆمپانیای سەردار كە ئەو پەرلەمانتارە ناوی هێناوە كۆمپانیایەكە كە خاوەنداریەتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كەسێكی كورد.
نسەیف ئاماژە بەوەدەكات، وەزارەتی بازرگانی لەڕێی دەركردنی نوسراوێكی فەرمییەوە ماوەیەكی دیاریكراوی بۆ كۆمپانیاكان‌و خەڵكانی تر دەستنیشانكردووە بۆ هاودەكردنی ئۆتۆمبیل، پاشان بازرگانییەكەی لەدەستی كۆمپانیای (قاسد)دا قۆرخكردووە.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ: "ستەمە ڕیگە بە چەند كۆمپانیایەكەی دیاریكراو بدرێت بازرگانی جۆرێك لە ئۆتۆمبیل بكەن، بەهۆی پەیوەندییان بە وەزیری پێشووی بازرگانییەوە" .
ڕونیشكردوەتەوە، مافی هەموو عێراقییەكان‌و كۆمپانیاكانە هەر ئۆتۆمبیلێك بیانەوێت هاوردەی بكەن بەپێی ڕێوشوێنە یاساییەكان‌و ناكرێت عێراقییەكان ناچاربكرێن لەچەند كۆمپانیایەكی دیاریكراوی ئۆتۆمبیل بكڕن‌و بەپێی ئارەزووی خۆیان نرخ بسەپێنن.  
(نسەیف) بەپێویستی دەزانێت سەرۆك وەزیران دەرگای هاوردەكردنی ئۆتۆمبیلی (ئەمریكی‌و كەنەدی) بۆ سەرجەم كۆمپانیان بكاتەوە بەبێ‌ جیاوازی.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 7 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 22 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت