سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

كابینەكەی عەبدولمەهدی تۆمەتباران دەكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی دووەم 2018

كابینەكەی عەبدولمەهدی تۆمەتباران دەكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی: ئارام مەحمود 
وەزیرێكی پارتی و دوو وەزیری حكومەتەكەی عادل عەبدلمەهدی ڕێوشوێنەكانی دەستەی لیپرسینەوەو دادپەروەری دەیانگرێتەوە، ژمارەیەك لەكاندیدی (8) وەزارەتەكەش هەمان تۆمەتیان ڕوبەڕو دەكرێتەوە.

دوو بەعسی و ئەمیرێكی قاعیدە
بەپێی بەلگەنامەیەك كە لەمیدیا عێراقیەكان بڵاوبۆتەوەو بەبەڵگەنامەی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەی ناودەبرێت،  هەریەك لەوەزیری پەیوەندییەكان (نەعیم ئەلروبیعی ) و وەزیری وەرزش و لاوان (ئەحمەد ئەلعوبەیدی) و وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ( بەنگین ڕێكانی) ڕێوشوێنەكانی لێپرسینەوەو دادپەروەری و ڕیشەكێشكردنی بەعس دەیانگرێتەوە. 
لەبەڵگەنامەكدا هاتووە، هەریەك لەوەزیری (ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و وەزیری پەیوەندییەكان) ئەندامی فیرقەی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەبوون.
(وەزیری وەزرش و لاوان)یش، تۆمەتی ئەنجامدانی كوشتنی لەناوچەی (لەتیفیە) لەساڵی 2004دا ڕوبەڕوكراوەتەوە، ئەوكاتەی كە (ئەمیری ڕێكخراوی قاعیدە) بووە، بەوتەی برای یەكێك لە قوربانییەكان (عوبەیدی) تێوەگلاوە لەكوشتنی براكەی لەو ناوچەیە كە دەكەوێتە خوار بەغدا و نازناوەكەشی (ئەلعانی)یە، وەك ئەوەی لەبەڵگەنامەكەدا ناوی هاتووە. 

كاندیدەكانیش بەعسیان تیایە
بەڵگانامەكە ئاماژە بەوەشدەكات، فەریقی فرۆكەوان (فەیسەڵ جەربا) و لیوا روكن (هشام ئەلدەراجی) كە هەردووكیان كاندیدن وەرگرتنی وەزارەتی بەرگری، سەر بە حزبی هەڵوەشاوە بوون.

دۆستی نزیكی عودەی بووە
ڕۆژی (29) ئەم مانگەش  (60) ڕۆژنامەنوس و چالاكوانی پارێزگای (دهۆك) لەبەیاننامەیەكدا كە ئاڕاستەی (دەستەی لێرسینەوەو دادپەروەری) عێراقیانكرد، تیادا داوایانكرد (بەنگین عەبدوڵا ڕێكانی) وەزیری (ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن) لەحكومەتی عێراق دوربخرێتەوە چونكە یەكێك بووە لەكەسە نزیكەكانی (عودەی سەدام حسێن) كوڕە گەورەی سەرۆكی ڕژێمی پێشوی عێراق.
لەبەشێكی تری بەیاننامەكەیاندا هاتووە،(بەنگین رێكانی) پلەی دیاری هەبووە لەحزبی بەعس و ناسراو بووە بەپەیوەندییە كۆمەڵایەیتەكانی لەگەڵ (عودەی) و خاڵی پەیوەندی نێوان (عودەی) و بەرپرسانی پارتەكەی (مەسعود بارزانی) بووە.
لەڕۆژی (31) مانگی ڕابردوودا (محەمەد حەلبوسی) سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە دەستەی لێپسرینەوەو دادپەروەری كرد لێكۆڵینەوە بكەن لەكاندیدەكانی عادل عەبدلمەهدی بۆ وەزارەتەكانی حكومەتەكەی.
ڕۆژی (24)مانگی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق متمانەی دا بەحكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی و (14) وەزیری كابینەی و تائێستا (8)وەزارەت ماوە  متمانەیان پێبدرێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 7 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 22 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت