سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

 سەدر: نەخێر بۆ دەنگدانی نهێنێ‌ و دەموچاوە كۆنەكان

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تشرینی یەکەم 2018

 سەدر: نەخێر بۆ دەنگدانی نهێنێ‌ و دەموچاوە كۆنەكان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا): 
موقتەدا سەدر،  گەڕانەوەی دەموچاوە كۆنەكان و متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت لەڕێی دەنگدانی نهێنی ڕەتدەكاتەوە.
ڕابەڕی ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە ڕایدەگەیەنێت "نەخێر بۆ دەنگدانی نهێنی و نەخێر بۆ دابەشكردنی دەستكەوتەكان و نەخێر بۆ پشكێنە تائیفی و نەخێر بۆ دەموچاوە كۆنەكان و نەخێر بۆ هەژمونی دەرەكی و نەخێر بۆ گەندەڵی و گەندەڵكاران و نەخێر بۆ تۆراندنی گەل".
سەدر ڕاشیگەیاندووە: گەل دەیەوێت چاكسازی لە سیستمی حوكمڕانی بكرێت لەڕێی حكومەتی دەستپاكی باوكانەوە بە خەڵكانی تەكنۆكراتی بێلایەن كە سەرۆك وەزیران سەرپەرشتیان بكات، بەبێ‌ هیچ فشارێك لەلایەن پارت و كوتلە سیاسییەكانەوە.  
ڕابەڕی ڕەوتی سەدر داواشی لە سەرجەم كوتلە سیاسییەكان كردووە"دەست هەڵبڕن، چونكە گەل چاوی لە ئازادی و كەرامەتە و بێدەنگ نابێت". 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە