سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

دادگایەكی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر شەش ژنی توركدا سەپاند

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 نیسان 2018

دادگایەكی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر شەش ژنی توركدا سەپاند

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دادگایەكی عێراق بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی" داعش" سزای لەسێدارەدانی بەسەر شەش ژنی بە رەگەز توركدا سەپاند.
سەرچاوەیەك لە دەسەڵاتی دادوەری عێراقلە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی " فرانس پرێس" وتی" دادوەری دادگای تاوانەكان بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوكاریكردنی داعش سزای لە سێدارەدانی بەسەر شەش ژنی بەرەگەز توركدا سەپاند و سزای زیندانیكردنی هەمیشەیشی بەسەر ژنێكی تردا سەپاند."
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو ژنانە لەمیانی دادگاییكردنیاندا دانیانبەوەدا ناوە كە بە نایاسایی چونەتە سوریا و دواتر هاتونەتە عێراق بە هاوڕێیەتی هاوسەرەكانیان كە چەكداری داعش بوون.
شوباتی رابردووش دادگای عێراق بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش سزای لە سێدارەدانی بەسەر 15 ژنی بە رەگەز توركدا سەپاند كە تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 50 ساڵاندایەو پێشتریش دادگاكە سزای لە سێدارەدانی بەسەر ژنێكی ئەڵمانیدا سەپاند و ژنێكی فەرەنسیی ئازادكرد و دیپۆرتی فەرەنسا كرایەوە.
تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق ژمارەی ئەو كەسانەیان ئاشكرانەكردووە كە لەكاتی كۆتاییهێنان بە داعش لە عێراقدا دەستگیركراون و بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەك ژمارەی دەستگیركراوان بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوكاریكردنی داعش دەگاتە 20 هەزار كەس.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
پێش 21 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026

null
٢٧ نیسان ٢٠٢٦

لە دیکۆرکەوتنی دیکۆرەکان