سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ژنە رۆژنامەنوسێك خۆی بۆ پۆستی وتەبێژی حكومەتی عێراق كاندیدكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 تشرینی یەکەم 2018

ژنە رۆژنامەنوسێك خۆی بۆ پۆستی وتەبێژی حكومەتی عێراق كاندیدكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ژنە رۆژنامەنوسێكی عێراقی بەناوی " دالیا عەقیدی"  بە شێوەی ئەلیكترۆنیی خۆی بۆ پۆستی وتەبێژی حكومەتی نوێی عێراق كاندید دەكات.
ئەوەش دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێدراوی عێراق لە رێگەی سایتێكەوە دەرگای خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستەكانی كابینەی حكومەتەكەی كردەوە.
دالیا عەقیدی تەمەن 50 ساڵ، لەماوەی ژیانیدا لە چەندین دەزگای راگەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كاریكردووە و دیارترینیان كاركردن بووە لە كەناڵی شارقە و رادیۆی دەنگی ئۆپۆزسیۆنی عێراق و دەنگی ئەمریكا.
دالیا دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق ساڵی 2003 لە كەناڵی حوڕە  دەستی بەكاركردن كردووە پاشان وەك بێژەی هەواڵ و پێشكەشكاری بەرناكە لە كەناڵی سۆمەریە بە بەیروت كردووە و دوای داخستنی نوسینگەی ئەو كەناڵە لە پایتەختی لوبنان گەڕاوەتەوە بۆ واشنتۆن و بەردەوامە لە كاری رۆژنامەنوسیی و ئێستا لە یەكێك لە كەناڵەكانی ئەمریكا بە زمانی ئینگلیزی بەرنامە پێشكەشدەكات.
دەربارەی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی وتەبێژی حكومەتی عێراق دالیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی " ئەلعەرەبیە" دەڵێت كارێكی باش و جوان دەبێت ئەگەر ژنێك ئەو پۆستە وەربگرێت و وێنەی عێراق لە نێوەندە جیهانییەكاندا دەگۆڕێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 4 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 19 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت