سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

سەدر: كاتی ئەوەیە لێپێچینەوە لە دزەكان بكەین

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 تشرینی یەکەم 2018

سەدر: كاتی ئەوەیە لێپێچینەوە لە دزەكان بكەین

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
موقتەدا سەدر دەڵێت، كاتی ئەوە هاتووە لێپێچینەوە لەوانە بكەن كە ماڵی خەڵكیان دزیوەو نیشتمان و خەڵك بخەنە سەرووی هەموو لایەندارییەكەوە.
سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە، ڕایدەگەیەنێت، حزبەكان لەڕابردوودا پشكێكی زۆر زۆریان  لەپۆست و پارەی عێراق هەبووە ، بەڵام ئیتر كاتی ئەوە هاتووە لێپێچینەوە لەوانە بكرێت كە پارەی عێراقیان دزیوە.
سەدر لە تویتەكەیدا دەڵێت، 15ساڵە پارتە سیاسییەكان بەڕێگەی مەشروع بێت یان نامەشروع،  پشكێكی زۆر زۆری پارەی عێراق دەبەن، پرسیاری ئەوەش دەكات" ئاخۆ بەس نیە ئیتر".
سەرۆكی ڕەتی سەدر ئاماژە بەوەدەكات" كاتی ئەوە نەهاتووە گەل ئیستحقاقی خۆی لەڕێی بێلایەنی تەكنۆكراتەوە وەربگرێت، ئەی كاتی ئەوە نەهاتووە لێپێچینەوە لەوانەبكەن كە ماڵی عێراقیان دزیوە و، شكۆی پاك و باشەكان بەرزبكەنەوە، كاتی ئەوە نەهاتووە مافەكانی هاوڵاتی بگاتە دەستی، بێئەوەی حزبەكان تەحەكومی پێوەبكەن، كاتی ئەوە نەهاتووە هاوڵاتیان ئەركەكانیان بەرامبەر نیشتمان بەباشترین شێوە ئەنجامبدەن و، دەستبەرداری بەرژەوەندی حزبی و گروپ و تائیفە و نەتەوە و ناچە و خێڵ و خێزان و تایبەتی ببن.
دەشڵێت، كاتی ئەوە نەهاتوە نیشتمان و خەڵك بخرێنە سەروی هەموو ئینتما و لایەندارییەكەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە