سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پارتی تەگەرە بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دروستدەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 تشرینی یەکەم 2018

پارتی تەگەرە بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دروستدەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
پارتی و هاوپەیمانەكانی لە پەرلەمانی عێراق ڕێگرن لەدروستبونی نیسابی یاسایی و، ترسی جدییان هەیە بەرهەم ساڵح لە دەنگداندا بیباتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە (درەو میدیا)ی، ڕاگەیاند: لە شەوی ڕابردوەوە تائێستا سەرۆكی پەرمانی عێراق بەهۆی تەواونەبونی نیسابی یاسایی دووجار دانیشتنی دواخستوە.
وتیشی: دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنەكەی بۆ ماوەی نیوكاتژمێر دواخست، تائێستا نیسابی یاسایی بۆ دەستپێكردنی دانیشتنەكە كە تایبەتە بەهەڵبژاردنی  سەرۆك كۆماری عێراق تەواونەبووە.
سەرچاوەكەی "درەو میدیا" ئاشكراشیكرد، پارتی و هەندێك هێزی هاوپەیمانی لە فراكسیۆنە شیعی و سوننەكان ڕێگرن لەبەردەم تەواوبونی نیسابی یاسایی چونكە ترسی جدییان هەیە كە بەرهەم ساڵح زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت و بەسەر فوئاد حسێن كاندیدەكەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا سەربكەوێت.
بەپێی زانیارییەكانی "درەو میدیا" پارتی و  هەندێك لە هێزە سوننی و شیعییەكان كە نایانەوێت دۆستایەتی بارزانی لەدەستبدەن، لەڕێی تەواونەبونی نیسابی یاساییەوە دەیانەوێت كێشە بۆ بەرهەم ساڵح دروستبكەن و یەكێتی ناچار بەڕێككەوتن بكەن یان گۆڕینی بەرهەم ساڵح بە كاندیدێكی تری یەكێتی، كە ڕەنگە لەو حاڵەتەدا پارتی ڕازیبێت بەكشانەوەی كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە