سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عەبدولمەهدی چوار مەرجی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران هەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئەیلوول 2018

عەبدولمەهدی چوار مەرجی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران هەیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
عادل عەبدولمەهدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق چوار مەرجی هەیە.
رائید فەهمی، سەركردە لە هاوپەیمانی " سائیرون" رایگەیاند عادل عەبدولمەهدی كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی وەزیرانی عێراق چوار مەرجی ئاراستەی هێزە سیاسییەكان كردووە بۆئەوەی رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە دەرببڕێت.
بەوتەی رائید فەهمی كە قسەی بۆ سایتی " شەفەق نیوز" كردووە، مەرجەكانی عەبدولمەهدی ئەمانەن:
یەكەم: ئازادی تەواوی هەبێت لە هەڵبژاردنی كابینەی حكومەتدا.
دووەم: هەموو كوتلەكان چەند كەسێك بۆ وەزارەتێك پێشنیازبكەن و ئازاد بێت لەوەی كامیان هەڵدەبژێرێت یان هەمویان رەتبكاتەوە.
سێیەم: خۆی بەرنامەی حكومەت دیاریبكات بە رەچاوكردنی دید و بۆچوونی هێزە سیاسییەكان.
چوارەم: ئازادی تەواوەتی هەبێت لەسەر بەڕێوەبردنی حكومەتی نوێ و رێكخستنی پەیوەندیی لەگەڵ هێزە سیاسییەكاندا و دوورخستنەوەی هەموو دەستوەردانێكی حزبی و سیاسیی لە كاری حكومەت.
رائید فەهمی جەختیشیكردەە كە داواكارییەكانی عەبدولمەهدی بۆ سەرخستن و بەهێزكردنی كاری حكومەتە.
بە گوێرەی سەرچاوە عێراقییەكان هاوپەیمانی سائیرونی موقتەدا سەدر و ئیئتیلافی فەتحی هادی عامری گفتوگۆیان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەركردەی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی كردووە بۆئەوەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدی بكەن.
عادل عەبدولمەهدی ساڵی 2005 جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بووو، پاشان پۆستی وەزارەتی نەوتی وەرگرت و ئازاری 2016 دەستی لەو پۆستەش كێشایەوە و دەستبەرداری كاری حزبی و حكومیی بوو.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 27 خولەک

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 3 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 18 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت