سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حەلبوسی: حەوت كاندیدی سەرۆك كۆمار مەرجە یاساییەكانیان تێدایە

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئەیلوول 2018

حەلبوسی: حەوت كاندیدی سەرۆك كۆمار مەرجە یاساییەكانیان تێدایە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
31 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدكردووە و لەو ژمارەیەش تەنها حەوت كاندید مەرجە یاساییەكانیان تێدایە.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند 31 كەس داواكاری خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆستی سەرۆكە كۆمار پێشكەشكردووە و دوای وردبینیكردنی داواكارییەكانیان، تەنها حەوت كاندید مەرجە یاساییەكانی خۆ كاندیدكردنیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار تێدابووە و 14 كاندید بەڵگەنامەیان پێشكەشنەكردووە كە توانا و شارەزایی سیاسییان بسەلمێنن و نۆ كاندید دوورخراوەنەتەوە و كاندیدێكیش پاشەكشێی كردووە.
حەلبوسی راشیگەیاند ئەو كاندیدانەی مەرجە یاساییەكانیان تێدانییە دەتوانن لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە دادگای باڵای فیدراڵی تانە لە دوورخستنەوەیان بدەن.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئەو حەوت كاندیدەی كە مەرجە یاساییەكانیان تێدایە ئەمانەن:

1- سەردار عەبدوڵا مەحمود
2- عەبدوللەتیف جەمال رەشید
3- عومەر ئەحمەد كەریم بەرزنجی
4- عەبدولكەریم عەلی عەبتان جبوریی
5- بەرهەم ئەحمەد ساڵح
6- فوئاد محەمەد حسێن

7- سروە عەبدولواحد

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 12 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)