سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سزاكانی ئەمریكا دامەزراوەكانی ئێرانی لە عێراق پەكخستووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئەیلوول 2018

سزاكانی ئەمریكا دامەزراوەكانی ئێرانی لە عێراق پەكخستووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):

قەیرانی ئابوری ئێران كاریگەری گەورەی لەسەر دامەزراوەكانی لەعێراق دروستكردووەو بەشێكیان داخراون و دەیان كارمەندیش كارەكانیان لەدەستداوە.
ڕۆژنامەی " عەرەبی ئەلجەدید" ی قەتەری ئاشكرایكردووە، كاریگەری سزا ئابورییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەجۆرێك دەركەوتووە، كە تەنها لە چوارچێوەی زیانگەیاندن بە كەرتی دارایی لە ناوخۆی ئەو وڵاتەوە نەوەستاوە، بەڵكو بوەتە هۆی پاشەكشێی دامەزراوەكانی ئێران لە عێراق و زۆرینەی دامەزراوەكانیش ژمارەی كارمەندەكانیان كەمكردوەتەوە، هەندێكیشیان بەتەواوی داخراون بەپاساوی نا پێویستییان.
ڕۆژنامەكە لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە، كۆتایی ئەم مانگە كۆمەڵێك دامەزراوەی تری ئێران لە عێراق دەرگاكانیان دادەخەن یان ژمارەی كارمەندەكانیان بەڕێژەی 50%كەمدەكەنەوە، ڕونیشیكردوەتەوە، زۆربەی كارمەندانی ئەو دامەزراوانە ماوەی چەند مانگێكە موچە و مافەكانیان وەرنەگرتووە.
لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا زنجیرەیەك سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، ئەوەش بووە هۆی داڕمانی بەهای دراوی ئێرانی لە بازاڕەكانی جیهاندا،  دۆناڵد ترەمب سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمبارەیەوە پێشتر لەتویتێکدا وتی: ئەم سزایانە بەتوندترین سزا دادەنرێن و، لە مانگی تشرینی دووەمیشدا دەگاتە بەرزترین ئاستی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 42 خولەک

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
پێش 23 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە