سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

عێراق پاسەوانی سنور لەسەر سنورەکانی توركیا جێگیردەکات

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئەیلوول 2018

عێراق پاسەوانی سنور لەسەر سنورەکانی توركیا جێگیردەکات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی كۆبوەوە و بڕیاریدا بۆ رێگەگرتن لەهەر سنوربەزاندێكی توركیا، هێزەكانی پاسەوانی سنور بە درێژایی سنوریی توركیا جێگیربكرێن.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنەكەی، ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی باڵای هێزە چەكدارەكان كۆبووەتەوە  و دۆخی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سنورەكانی عێراق و ئاسمانی عێراق و رێكخستنەوەی پۆلیسی فیدراڵی و دۆخی پارێزگای بەسرە تاوتوێكراوە و ئەنجومەنە ئەم بڕیارانەی دەركردووە:
یەكەم: وەزارەتی ناوخۆ ئەركی چاوخشاندنەوە بە پەیكەری رێكخستنی فیرقەكانی پۆلیسی فیدراڵی لەئەستۆدەگرێت.
دووەم: وەزارەتی دەرەوە رێوشوێنی پێویست بۆ بە دۆكیۆمێنتكردنی پێشێلكارییەكانی توركیا و بەزاندنی ئاسمانی عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەستۆدەگرێت و بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەخاتەڕوو.
سێیەم: بۆ پاراستنی سنورەكان و رێگەگرتن لەهەر پێشێلكارییەك هێزەكانی پاسەوانی سنور بە درێژایی سنوری عێراق – توركیا بڵاودەكرێنەوە و ئامادەكاریی و پێداویستی تەواوەتییان بۆ دابیندەكرێت.
چوارەم: پەسەندكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئەمنیی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەنگاریا و سەرپشككردنی وەزیری ناوخۆ بۆ دانوستان ئیمزاكردنی.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 42 خولەک

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
پێش 23 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە