سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

وەزیری ناوخۆی رژێمی بەعس لە سودان ئەندازیارە

بڵاوکراوەتەوە لە: 31 ئازار 2018

وەزیری ناوخۆی رژێمی بەعس لە سودان ئەندازیارە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

مەحمود زیاب ئەحمەد دواین وەزیری ناوخۆی رژێمی سەدام حسێن  كاری ئەندازیاری دەكات لە سودان، مەحمود زیاب ئەحمەد دواین وەزیری ناوخۆی رژێمی سەدام حوسێنیان  لە نزیك پرۆژەیەك لە وڵاتی سودان لەگەڵ چەند كرێكارێكی سودانی بڵاوكردوەتەوە.
مەحمود زیاب كە لە ( 28/5/2001 – 9/3/2003 وەزیری ناوخۆی عێراق بووە) لە ساڵی 2003 و لەكاتی لێدانی عێراق لەلایەن هاوپەیمانانەوە، بەردەوام بە كڵاشینكۆڤێكی ئاڵتونیەوە لە تەنیشت محەمەد سەعید سەحاف ( علوج) دەردەكەوت و هەڕەشەی لە هێزە ئەمریكییەكان دەكرد.


لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە یەكێك بوو لە داواكاراوانەی كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە 8/8/2003 دەستگیركراوەو لەسەر دۆسیەی هۆڕەكان بۆ ماوەی 7 ساڵ سزادرا، دوای تەواوكردنی ماوەی سزادانەكەی وەزارەتی دادی عێراق لە ڕۆژی 9ی تەمموزی ساڵی 2012 بڕیاری ئازادكردنی دەركرد.
مەحمود زیاب هەشتەم بەرپرسی رژێمی سەدامە كە تا ئێستا ئازادكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە 18ی نیسانی ساڵی ڕابردودا هەواڵی ئاازادكردنی محەمەد مەهدی ساڵح وەزیری بازرگانی و حامید یوسف حەمادی وەزیری ڕۆشنبیری و چەند بەپرسێكی تری پێشوی حزبی بەعسی ئاشكراكرد. 

https://youtu.be/Ujk0qS4Nfqo
 

 

 

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 7 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات