سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بانگهێشتی عێراق دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئەیلوول 2018

حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بانگهێشتی عێراق دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق بە رەسمی بانگهێشتی عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەكات، بۆئەوەی سەردانی عێراق بكات و دەشڵێت پەرلەمانتارانی عێراق دژی گەمارۆی ئابوریین بۆسەر ئێران.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی " فارس نیوز"ی ئێرانی، لاریجانی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ حەلبوسی كردووە پیرۆزبایی لێكردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنییەوە بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.
هەروەها لاریجانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئاماژەی بەوەداوە كە لەم دۆخە هەستیارەی ئێستادا رۆڵی حەلبوسی زۆر گرنگە بۆ رێكخستنەوەی دۆخی عێراق و جەختیشیكردوەتەوە كە كۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە هیوای بەختەوەریی و بەرزیی بۆ حكومەت و گەلی عێراق دەخوازێت و هەمیشە پاڵپشتی دەبێت.
بەوتەی ئاژانسە ئێرانییەوە سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش رۆڵی ئێرانی بەرزنرخاندووە و رایگەیاندووە گەلی عێراق و ئەندامانی پەرلەمان هاوكاری كراوەی ئێران بۆ عێراق بە تایبەتیش لە رزگاركردنی عێراق لە داعش بەهەند وەردەگرن.
حەلبوسی جەختیشیكردوەتەوە كە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دژی هەموو گوشار و گەمارۆیەكی ئابوریین لەسەر ئێران و بە ستەمی دادەنێن و بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیكردنی ئێران.
لە كۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەشدا حەلبوسی بانگهێشتی هاوتا ئێرانییەكەی كردووە بۆئەوەی بە رەسمی سەردانی عێراق بكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 40 خولەک

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
پێش 23 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە