نه‌بیل مه‌رسومی- شاره‌زای ئابوری
لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی
یه‌كه‌م: دابەزینی نرخی کاڵا هاوردەکراوەکان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كه دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتی ڕاستەقینەی تاك و بوژانەوەی جوڵه‌ی بازرگانی، هەروەها هاندانی گەشتیاری لە عێراق.
دووەم: ده‌كرێت نرخی دۆلار له بازاڕی ره‌ش "بازاڕی هاوته‌ریب" دابه‌زێنێت، ئەگەر بڕیارەکە ببێتە هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانانه بچوکه‌كانیش له‌چوارچێوه‌ی پلاتفۆرمه‌كه‌و ئه‌سیكۆدا كاربكه‌ن، پێچەوانەكه‌ی ده‌بێته هۆی زیادبوونی خواستی گشتی لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکان و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕی ره‌شدا.
سێیەم: پشتگیری‌کردن لە بەرهەمی ناوخۆیی سه‌باره‌ت به‌و کەرتانەی کە زۆر پشتیان بە شتومەکی هاوردە بەستووە، لەکاتێکدا ئەو کەرتانەی پشت بە پێداویستییه ناوخۆییەکان دەبەستن زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن؛ به‌هۆی كێبركێ له‌گه‌ڵ کاڵای بیانی هەرزانەوە.
چوارەم: ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان، لە ئەنجامی فراوانبوونی چاوەڕوانکراوی چالاکییە بازرگانییەکان.
پێنجەم: یەکخستنی باجی گومرگی، دەرفەتەکانی قاچاخچێتی کەمدەکاتەوە لەڕێگەی ئاسانكاری و یه‌كخستنی رێكاره‌كان، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ چاودێریکردنی هاتنە ژوورەوەی کاڵاکان و کەمکردنەوەی ئەگەری خۆدزینەوە.
شەشەم: یەکخستنی باجی گومرگی گەندەڵی کارگێڕی سنوردار ده‌كات، چونکە دەستێوەردانی مرۆڤ لە کارەکانی گومرگدا کەمدەکاتەوە، هه‌روه‌ها قۆستنه‌وه‌ی كار له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه بۆ ئاسانكاریكردن بۆ قاچاخچێتی كه‌مده‌كاته‌وه، کەشێکی کێبڕکێی دادپەروەرانە دروستدەکات و شەفافیەتی جوڵەی کاڵا زیاد دەکات، بەمەش هۆکارە سەرەکییەکانی قاچاخچێتی لەناودەچێت.
حەوتەم: یەکخستنی باجی گومرگی ڕێکارەکان رایكردنی مامه‌ڵه‌ی گومرگی سادەترو شەفافتر دەکات، ئەمەش دەرفەتی قاچاخچییەکان بۆ دەربازبوون لە یاساکان کەمدەکاتەوە.
هەشتەم: یەکخستنی باجی گومرگی ژینگەیەکی دادپەروەرتر و سەقامگیرتر بۆ وەبەرهێنان دەڕەخسێنێت، بەو پێیەی کێبڕکێ یه‌كسان بۆ هاوردەکاران و ئەو کۆمپانیایانەدا ده‌ڕه‌خسێنێت کە پابەندن بە یاساکانەوە. ئەمەش سەرنجڕاکێشیی جوڵه‌ی قاچاخی کەمدەکاتەوەو چاودێریکردنی جوڵەی کاڵاکان لە سنورەکانەوە ئاسانتر و کاریگەرتر دەکات.
لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی
یەکەم: بڕیارەکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی داهاتی گومرگی و لە ئەنجامدا داهاته نانەوتییه‌كان، بەمەش سروشتی "به‌رخۆربوون"ی ئابووری عێراق قوڵتر دەبێتەوە.
دووەم: جێبەجێکردنی بڕیارەکە بۆ خۆراک و دەرمانی هاوردەکراو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ، چونکە پێشتر لە باجی گومرگی بەخشراون.
سێیەم: هاندانی به‌كارهێنانی کەلوپەلی زیانبەخش وەک توتن و خواردنەوە کحولییەکان.