سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

زۆريی كاندید هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی قورسكردووە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئەیلوول 2018

زۆريی كاندید هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی قورسكردووە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ناوی (4) كەسی نوێ وەكو كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كەوتە سەر زاری میدیاكانی عێراق.
بەپێی هەواڵێك كە سایتی سۆمەریەنیوز لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردوەتەوە، گفتوگۆكان بۆ یەكلاكردنەوەی ناوی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق بەردەوامن.
سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە" ژمارەیەك ناوی نوێ هەن كە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران پێشنیازكراون، ئەو كەسانەش بریتین لە، عادل عەبدولمەهدی، محەمەد سالم غەبان، رائید فەهمی، عەبدولحسێن عەبتان، لەگەڵ دوو ناوی تر لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە دەكات، یەكلاكردنەوەی ناوی كاندیدەكان كارێكی سەخت دەبێ، بەهۆی ئەوەی هەریەكەیان لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە تێبینییان لەسەرە، ئەمە سەرباری بوونی چەندین كاندیدی تر لە پشتی پەرەوە كە ناوەكانیان پێشنیازكراوە و هەمویان سەربە كوتلەی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوەن.
باسلەوەدەكات، یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران پێویستی بە یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی تر هەیە لەوانە، پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە بۆ پێكهاتەی شیعەیە و دەدرێت بە رەوتی سەدر و دوو كاندیدی بۆ دانراوە و چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت كورد كاندیدی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلابكاتەوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 16 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 18 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز