سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئەمریكا چەند میلیشیایەكی عێراقی سەر بە ئێران سزادەدات

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئەیلوول 2018

ئەمریكا چەند میلیشیایەكی عێراقی سەر بە ئێران سزادەدات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
چەند ئەندامێكی كۆماریی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پلاندادەنێن بۆ پەسەندكردنی یاسایەك بە ئامانجی " نەهێشتنی هەژمونی ئێران" لە عێراق، ئەوەش بەوتەی یاریدەرەێكی ئەندامی كۆنگرێس كە بۆ ئاژانسی رۆیتەرز قسەیكردووە.
پرۆژە یاساكە كە رۆیتەرز دەڵێت كۆپییەكی بینیوە، سەپاندنی سزا بەسەر ئەو میلیشیا عێراقییانە لەخۆدەگرێت، كە ئێران كۆنترۆڵی كردون، هەروەها داواش لە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کراوە لیستی ناوی ئەو میلیشیایانە بڵاوبكاتەوە كە كۆمەك و هاوكاری لە سوپای پاسدارانی ئێران وەردەگرن.
پرۆژە یاساكە ناوی " یاسای سزادانی ئەو كەسانەی كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن" ەو لەلایەن دەیڤید پیردۆ , تێد كروز و ماركۆ رۆبیۆ ئەندامانی كۆماریی ئەنجومەنی پیرانەوە ئیمزاكراوە و هاوكات یاسایەكی هاوشێوەش لە ئەنجومەنی نوێنەران بە پشتیوانی ئەندامی كۆماری تید بۆ پێشكەشكراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێك دەربارەی وادەی تاوتوێكردنی ئەو یاسایە لەلایەن لیژنەكانی كۆنگرێسەوە نەدراوە.
رۆژی سێشەمممەش كۆشكی سپی رایگەیانج ویلایەتە یەكگرتووەكان بەتوندی و یەكلاكەرەوە وەڵامی هەر هێرشێك دەداتەوە كە لەلایەن هاوپەیمانەكانی ئێرانەوە بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق.
پێنجشەممەی رابردوو، بە هاوەن و موشەك  هێرشكرایە سەر ناوچەی سەوزی شاری بەغداد كە بارەگاكانی حكومەت و باڵیۆزخانەكانی وڵاتانی بیانی و ئەمریكای تێدایە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 16 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 18 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز