سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مازن ئەشیقەر كاندیدی تەوافقی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراقە

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئەیلوول 2018

مازن ئەشیقەر كاندیدی تەوافقی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراقە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
كوتلە سیاسییەكانی عێراق لەسەر دیاریكردنی كاندیدێكی تەوافقی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق گەیشتونەتە نیمچە رێككەوتن.
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەی و دانوستانی كوتلەكان بە میدیا عێراقییەكیانیان راگەیاند، دكتۆر مازن ئەشیقەر شارەزای ئابوریی و سیاسیی كاندیدی تەوافقی دەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و مایەی رەزامەندی زۆرینەی كوتلەكانە.
ئەو سەرچاوانە ئاشكراشیانكرد ئەشیقەر تائێستا رەزامەندی هەرەیەك لە كوتلەكانی فەتح، سائیرون، حیكمە، قەرار و وەتەنییەی بەدەستهێناوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و چاوەڕوانەی رەزامەندی كوتلەكانی تریش دەكرێت.


مازن ئەشیقەر كێیە؟
-    ناوی مازن عەبدولمەهدی ئەشیقەرە
- خوێندنی سەرەتایی لە ژاپۆن و ناوەندیی و ئامادەیی لە بەغداد تەواوكردووە.
- كۆلێژی ئەندازیاری ئەلیكترۆنیی ساڵی 1985 لە كالیفۆرنیا تەواوكردووە.
- ساڵی 1992 ماستەری لە بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكادا لە كالیفۆرنیا بەدەستهێناوە.
-  1985 بۆ 2003 بەڕێوەبەری جێبەجێكاری چەند كۆمپانیایەكی جیهانیی ئەلیكترۆنیی بووە.
-  2003 بۆ 2007 بەڕێوەبەری گشتی مۆتۆرۆلا بووە لە عێراق.
- تۆڕی پەیوەندی كۆمپانیاكانی " ئەسیر و عێراقنا و  پۆلیسی عێراق"ی داناوە و جێبەجێی كردووە.
- شارەزای ئابوریی بووە لە سەرۆكایەتی وەزیران.
- بەڕێوەبەری جێبەجێكار بووە لە كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە عێراق.
- بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ناڵكۆی نەوت بووە لە بەسرە.
- بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیا ICM  بووە لە بەغدا.
- ئەمینداری گشتی ناوەندی نەجاحە بۆ توێژینەوەی ئابوریی.
- رێكخەری گشتی گردبوونەوەی میللی بۆ چاكسازی و گۆڕانكارییە
- هاوسەرەكەی ژاپۆنییە و چوار منداڵی هەیە بەناوەكانی " مایا، ماینا، میلان، مۆنیە".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 خولەک

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 15 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 16 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز