هەناردەی ڕۆژانە (2.3 ملیۆن) بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە
🔻 کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بۆ مانگی ئابی 2026، ڕایگەیاندووە؛
🔹 کۆی هەناردەی نەوتی عێراق (73 ملیۆن 687 هەزار) بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە.
🔹 تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە زیاتر بووە لە (2 ملیۆن و 377 هەزار) بەرمیل نەوت.
🔹 ئەو بڕەی هەناردەکراوە (75.6٪)ی نەوتی سوک و (19٪) نەوتی قورسی بەسرە بووە، (2.4٪)ی نەوتی کەرکوک پێکیهێناوە، (2.9٪)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژانەی (70 هەزار) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی کردووە.
هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی 2026
پاڵپشت بە داتاکانیکۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بۆ مانگی ئابی 2026،
1. کۆی گشتی هەناردە
بڕی گشتی مانگانە: (73 ملیۆن و 687 هەزار و 617) بەرمیل نەوت بووە
تێکڕای ڕۆژانە: (2 ملیۆن و 377 هەزار و 20) بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
2. بەپێی جۆری نەوت و ڕێژەی بەشداریکردن
ئەو بڕەی هەناردەکراوە (75.6٪)ی نەوتی سوک و (19٪) نەوتی قورسی بەسرە بووە، (2.4٪)ی نەوتی کەرکوک پێکیهێناوە، (2.9٪)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژانەی (70 هەزار) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی کردووە.
بە مانایەکی دیکە؛
باڵادەستی نەوتی بەسرە: (94.6%)ی کۆی هەناردەی عێراق لە کێڵگەکانی باشوورەوە (بەسرە) بووە، کە نەوتی مامناوەندی بەسرە بە تەنها زیاتر لە سێ لەسەر چواری (75.6%) کۆی هەناردە پێکدەهێنێت.
هەناردەی باکوور: هەناردەی کەرکووک و هەرێمی کوردستان (لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە) بەشێکی کەم لە هەناردەی گشتی پێکدەهێنن، کە نزیکەی 5.3%ی کۆی هەناردەی مانگەکەیە.
خشتە


