سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان) عێراق

شەپۆلەکانی خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان) عێراق (2004  - 2026) كۆی حەرجی گشتی عێراق لە 2004 دا (33) ترلیۆن دینار بووە، لە 2015 بۆ (141) ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، لە پێنج مانگی یەكەمی 2026دا خەرجیەكانی عێراق (46) ترلیۆن دیناربووە لە كاتێكدا كۆی داهاتەكەی (32) ترلیۆن دیناربووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئاب 2026

خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان) عێراق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

سەرەتا

لە ماوەی نێوان ساڵی 2004 تاوەکو کۆتایی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2026، داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر خەرجییە گشتییەکان وێنەیەکی هاوسەنگ لە دۆخی دارایی وڵات نیشان نادەن، بەڵکو مێژوویەکن لە گۆڕانکاری و شەپۆلی بەرزبوونەوە و دابەزینی توندی ئابووری. لە بەراوردکارییەکی خێرادا، ئەگەر خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2004 ببەینە سەرەتای وەرچەرخان کە تێیدا کۆی خەرجی بریتی بوو لە (32 ترلیۆن و 117 ملیار) دینار، دەبینین لە ساڵی 2024 دا ئەم خەرجییە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی لە ماوەی ساڵانەدا و بەرزبووەتەوە بۆ (150 ترلیۆن و 527 ملیار) دینار و بە ڕێژەی گەشەی 6% و زیادبوونی نزیکەی بڕی (8 ترلیۆن و 91 ملیار) دینار بەراورد بە ساڵی پێش خۆی.

کەچی لە بەرامبەردا، لە ساڵی 2025 دا قەبارەی خەرجی ڕووبەڕووی خاوبوونەوە و دابەزین بووەوە و دابەزیوە بۆ (141 ترلیۆن و 277 ملیار) دینار، واتە تۆمارکردنی ڕێژەی گەشەی نەرێنی بە ڕێژەی (6-%) و کەمبوونەوەی قەبارەی خەرجی بە بڕی (9 ترلیۆن و 249 ملیار) دینار. هەروەها لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2026 داتاکان  بڕی (46 ترلیۆن و 697 ملیار) دینار تۆمار دەکەن، کە ئەمەش تەنها ئاماژەیە بۆ دۆخی خەرجی لەو ماوە کورتەدا نەک کۆی ساڵەکە.

خەرجی گشتی عێراق لە ساڵانی (2004 بۆ 5 مانگی یەکەمی 2026)

پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، ساڵانە خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2004 ەوە خراوەتە ڕوو سەرباری بڕ و ڕێژەی گەشەی خەرجی هەر ساڵێک بەراورد بە ساڵی پێش خۆی، بە جۆرێک:

ساڵی 2004:
خەرجی گشتی: (32 ترلیۆن و 117 ملیار و 490 ملیۆن) دینار بووە.
ساڵی 2005:
خەرجی گشتی: (26 ترلیۆن و 375 ملیار و 180 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (5 ترلیۆن و 742 ملیار و 310 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (-18%).
ساڵی 2006:
خەرجی گشتی (38 ترلیۆن و 806 ملیار و 680 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (12 ترلیۆن و 431 ملیار و 500 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (47%).
ساڵی 2007:
خەرجی گشتی: (39 ترلیۆن و 31 ملیار و 230 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (224 ملیار و 550 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (1%).
ساڵی 2008:
خەرجی گشتی: (59 ترلیۆن و 403 ملیار و 380 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (20 ترلیۆن و 372 ملیار و 150 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (52%).
ساڵی 2009:
خەرجی گشتی: (52 ترلیۆن و 567 ملیار و 30 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (6 ترلیۆن و 836 ملیار و 350 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (-12%).
ساڵی 2010:
خەرجی گشتی: (64 ترلیۆن و 351 ملیار و 980 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (11 ترلیۆن و 784 ملیار و 950 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (22%).
ساڵی 2011:
خەرجی گشتی: (69 ترلیۆن و 639 ملیار و 520 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (5 ترلیۆن و 287 ملیار و 540 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (8%).
ساڵی 2012:
خەرجی گشتی: (90 ترلیۆن و 374 ملیار و 780 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (20 ترلیۆن و 735 ملیار و 260 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (30%).
ساڵی 2013:
خەرجی گشتی: (106 ترلیۆن و 873 ملیار و 0 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (16 ترلیۆن و 498 ملیار و 220 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (18%)
ساڵی 2014:
خەرجی گشتی: (83 ترلیۆن و 556 ملیار و 230 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (23 ترلیۆن و 316 ملیار و 770 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (-22%).
ساڵی 2015:
خەرجی گشتی: (70 ترلیۆن و 397 ملیار و 515 ملیۆن و 460 هەزار و 399) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (13 ترلیۆن و 158 ملیار و 714 ملیۆن و 539 هەزار و 601) دینار بووە، بە ڕێژەی (-16%).
ساڵی 2016:
خەرجی گشتی: (67 ترلیۆن و 67 ملیار و 433 ملیۆن و 920 هەزار و 966) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (3 ترلیۆن و 330 ملیار و 81 ملیۆن و 539 هەزار و 433) دینار بووە، بە ڕێژەی (-5%)
ساڵی 2017:
خەرجی گشتی: (75 ترلیۆن و 490 ملیار و 115 ملیۆن و 438 هەزار و 780) دینار بووە.
بڕی گەشە: (8 ترلیۆن و 422 ملیار و 681 ملیۆن و 517 هەزار و 814) دینار بووە، بە ڕێژەی (13%)
ساڵی 2018:
خەرجی گشتی: (80 ترلیۆن و 873 ملیار و 188 ملیۆن و 748 هەزار و 067) دینار بووە.
بڕی گەشە: (5 ترلیۆن و 383 ملیار و 73 ملیۆن و 309 هەزار و 287) دینار بووە، بە ڕێژەی (7%).
ساڵی 2019:
خەرجی گشتی: (111 ترلیۆن و 723 ملیار و 523 ملیۆن و 54 هەزار و 366) دینار بووە.
بڕی گەشە: (30 ترلیۆن و 850 ملیار و 334 ملیۆن و 306 هەزار و 299) دینار بووە، بە ڕێژەی (38%)
ساڵی 2020:
خەرجی گشتی: (76 ترلیۆن و 82 ملیار و 442 ملیۆن و 913 هەزار و 942) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (35 ترلیۆن و 641 ملیار و 80 ملیۆن و 140 هەزار و 424) دینار بووە، بە ڕێژەی (-32%)
ساڵی 2021:
خەرجی گشتی: (102 ترلیۆن و 849 ملیار و 659 ملیۆن و 747 هەزار و 427) دینار بووە.
بڕی گەشە: (26 ترلیۆن و 767 ملیار و 216 ملیۆن و 833 هەزار و 485) دینار بووە، بە ڕێژەی (35%)
ساڵی 2022:
خەرجی گشتی: (116 ترلیۆن و 959 ملیار و 581 ملیۆن و 692 هەزار و 22) دینار بووە.
بڕی گەشە: (14 ترلیۆن و 109 ملیار و 921 ملیۆن و 944 هەزار و 595) دینار بووە، بە ڕێژەی (14%)
ساڵی 2023:
خەرجی گشتی: (142 ترلیۆن و 435 ملیۆن و 636 ملیۆن و 297 هەزار و 895) دینار بووە. 
بڕی گەشە: (25 ترلیۆن و 476 ملیار و 54 ملیۆن و 605 هەزار و 873) دینار بووە، بە ڕێژەی (22%)
ساڵی 2024:
خەرجی گشتی: (150 ترلیۆن و 527 ملیار و 346 ملیۆن و 277 هەزار و 665) دینار بووە.
بڕی گەشە: (8 ترلیۆن و 91 ملیار و 709 ملیۆن و 979 هەزار و 770) دینار بووە، بە ڕێژەی (6%)
ساڵی 2025:
خەرجی گشتی: (141 ترلیۆن و 277 ملیار و 925 ملیۆن و 207 هەزار و 252) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (9 ترلیۆن و 249 ملیار و 421 ملیۆن و 70 هەزار و 413) دینار بووە، بە ڕێژەی (-6%)
ساڵی 2026 (تەنها 5 مانگی یەکەم(:
خەرجی گشتی: (46 ترلیۆن و 697 ملیار و 85 ملیۆن و 367 هەزار و 879) دینار بووە.
 

 

شەپۆلەکانی خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان) عێراق

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 خولەک

داهاتی نەوتی عێراق 2004  - 2026

null
پێش 8 کاتژمێر

ده‌قی ره‌شنوسی پرۆژه‌یاسای چوارچێوه‌ تایبه‌ت به‌ پرسی كورد

null
٤ ئاب ٢٠٢٦

تێچووی ئابووریی جەنگەکانی ئەمریکا