درەو:
تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق، لە وتەیەكدا لە لوتکەی بازرگانی ئەمریکاو عێراق لە ژووری بازرگانی واشنتۆن:
🔹ناوچەکە لە ماوەی رابردوودا گۆڕانکاری گەورەی بەخۆوە بینیوە، پێشهاتەکانی پەیوەست بە ئێران بووەتە هۆی دووبارە داڕشتنەوەی هاوپەیمانییە ئەمنی و ستراتیجییەکان.
🔹سەرنجەكان لە دۆسیەی ئەتۆمیەوە گۆڕاوە بۆ گەرووی هورمز.
🔹ئەو بەرنامەیەی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ سوریا، ئوردن، تورکیا، لوبنان و میسر پەرەی پێدەدرێت، گرنگیی گەرووی هورمز دەکاتە پرسێكی لاوەکی لە ماوەی دوو ساڵدا.
🔹بە گواستنەوە لە مۆدێلی ئێستای گواستنەوەی دەریایی لە رێگەی رێڕەوە ئاوییە تەسکەكانەوە بۆ ڕێگەی جێگرەوە لەسەر بنەمای بنەمای گەیاندنی پارێزراو.
🔹پڕۆژەکە پەرەپێدانی رێڕەوی ناوەندیش لەخۆدەگرێت کە لە تورکیاوە بە ڕێگەی ئازەربایجان و تورکمانستانەوە درێژدەبێتەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست، ئەمەش رێگە بە گواستنەوەی بڕێکی زۆر غاز دەدات بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی کەناڵە بازرگانییەکانەوە.
🔹قۆناغی ئێستا ئامانجی بونیادنانی مۆدێلێکی جیاوازە، مۆدێلێک کە دوورە لە پەراوێزخستن و دەستێوەردانی سەربازی.
🔹هەوڵەکان بۆ گۆڕینی رژێمەکان لە ناوچەکە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە سەرکەوتوو نەبوون.
🔹ئەو وانەیەی لێوەی فێربووین برتییە لە گرنگی هەبوونی سەرکردەی لێهاتوو کە توانای بەڕێوەبردنی گۆڕانکارییەکانیان هەبێت.
🔹ناوچەكە وەڵامی ئەو سەرکردانە دەداتەوە كە خەسڵەتی بەهێزی و روونی و شەفافیان تیادایە ، چونکە ئەمانە دەبنە هۆی گەشەسەندن.
🔹عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق توانای گۆڕینی رەوتی قۆناغی رابردووی هەیە بۆ هاوپەیمانییەکی نوێ لەسەر بنەمای ئاسایش و پەیوەیست بوو و هاوبەشی.
🔹زۆر خۆشحاڵین کە توانیومانە پاڵپشتی زەیدی و تیمەکەی بکەین لەسەر هەموو ئاستەکان.