سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2026

کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (25 ترلیۆن و 260 ملیار) دینار بووە، نزیک لە (21 ترلیۆن و 223 ملیار) دیناری بە رێژەی (84%) داهاتی نەوت و زۆرتر (4 ترلیۆن) دیناری بە رێژەی (16%) داهاتی نانەوتی بووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئایار 2026

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو:

ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق

🔻 وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛

🔹 کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (25 ترلیۆن و 260 ملیار) دینار بووە، نزیک لە (21 ترلیۆن و 223 ملیار) دیناری بە رێژەی (84%) داهاتی نەوت و زۆرتر (4 ترلیۆن) دیناری بە رێژەی (16%) داهاتی نانەوتی بووە.

🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (27 ترلیۆن و 72 ملیار) دینار بووە، کە (96%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (4%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.

🔹 وەزارەتەکە زیاتر لە (3 ترلیۆن و 113 ملیار) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.

🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (7%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (ترلیۆنێک و 812 ملیار) دینار و کورتهێنان ڕویداوە.

 

 

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2026)دا

 

بەپێی دواین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (25 ترلیۆن و 259 ملیار و 623 ملیۆن و 107 هەزار و 265) دینار، بەجۆرێک بڕی (21 ترلیۆن و 222 ملیار و 829 ملیۆن و 473 هەزار و 989) دیناری بەڕێژەی (84%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (4 ترلیۆن و 36 ملیار و 793 ملیۆن و 633 هەزار و 276) دیناری بەڕێژەی (16%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە.

خشتەی داهاتەکان

Untitled Media

 

 

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2026)دا

هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لە چارەکی یەکەمی (2026)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (27 ترلیۆن و 72 ملیار و 66 ملیۆن و 955 هەزار و 587) دینار، بەجۆرێک بڕی (25 ترلیۆن و 918 ملیار و 16 ملیۆن و 848 هەزار و 780) دیناری بەڕێژەی (96%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 154 ملیار و 50 ملیۆن و 106 هەزار و 807) دیناری بەڕێژەی (4%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. 

وەزارەتەکە بڕی (3 ترلیۆن و 113 ملیار و 776 ملیۆن و 755 هەزار و 377) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.

خشتەی خەرجییەکان

Untitled Media

 

سێیەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2026)دا

 

وەک ئاماژەمان پێدا کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (27 ترلیۆن و 72 ملیار و 66 ملیۆن و 955 هەزار و 587) دینار.

لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (25 ترلیۆن و 259 ملیار و 623 ملیۆن و 107 هەزار و 265) دینار.

واتە بڕی (ترلیۆنێک و 812 ملیار و 443 ملیۆن و 848 هەزار و 322) دیناری بەڕێژەی (7%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە. 

 

سەرچاوە؛

 

ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق

-       حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

-       حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

-       حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

https://mof.gov.iq/Budget-implementation-Archive.aspx
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان مانگی رابردوو ته‌نیا 339 هه‌زارو 64 به‌رمیل بووه‌

null
١٥ ئایار ٢٠٢٦

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا